سەرۆكی ئەمریكا واژووی لەسەر بڕیارێك كرد، كە فەرمان دەكات بەپەلە وەزارەتی فێركردن دابخرێت و لەمەودواش دەسەڵاتی سیستەمی فێركردن بە نیمچە كراوەیی بدرێتە ویلایەتەكان.
(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك یاسادانەرو قوتابیان ی قوتابخانەكان بڕیاری داخستنی وەزارەتی فێركردنی فیدراڵی واژۆكردو بریارەكە دوای پەسەندكردنی كۆنگرێس دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ترەمپ پێش واژۆكردنی بریارەكە رایگەیاند، حكومەت بە بری (1.6) تریلیۆن دۆلار قەرز بۆ كەرتی پەروەردە تەرخان دەكات و وەك بانكێكی گەورەی لێهاتووە لەكاتیكدا وەزارەتی فێركردن بانك نییە.
لەلایەن خۆیەوە (لیندا مەكماهۆن) وەزیری فێركردنی ئەمریكا رایگەیاند، ئەوان سەرجەم ئامادەكارییەكانیان كردووە تاكو لەم هەفتەیە بڕیارەكە بچێتە بواری جێبەجێكردن، بەمەش نیوەی فەرمانبەرانی ئەو وەزارەتە ڕەوانەی ماڵەكانیان دەكرێنەوە.
ئەمریكا زیاتر لە هەر وڵاتێكی دیكە پارە بۆ قوتابییەكانی خەرج دەكات، بەپێچەوانەوە ئاستی زانستی قوتابییەكان لە ئاستی پێویستدا نییەو ترامپیش پێی وایە ئەو وەزارەتە پارەیەكی زۆر بە فیڕۆ دەدات.