x

X
21/03/2025 - 10:15
سوپا كۆشكی كۆماری سودانی كۆنترۆڵ كردەوە

 

 

هێزەكانی سودان توانیان كۆنترۆڵی كۆشكی كۆماری بكەن و هێزەكانی پشتیوانی خێرا دەربكەن، كە لەلایەن وڵاتانی كەنداوەوە پشتیوانیان لێدەكرا.

سەرچاوە سەربازییەكان لە خەرتووم بڵاویانكردۆتەوە، ئەمڕۆ هێزەكانی سودانی توانیان بگەنە ناو كۆشكی كۆماری، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوێنێوە گەمارۆیان دابوو، هەروەها توانیان هێزەكانی پشتیوانی خێرا بشكێنن كە لەلایەن وڵاتانی كەنداوەوە پشتیوانیان لێدەكرا، بەتایبەتی ئیمارات.

لەلایەن خۆیەوە (خالید ئیعیسەر) وتەبێژی حكومەتی سودانی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاڵای وڵاتیان لە كۆشكی كۆماری بەرز كردەوەو سەرجەم بارەگا حكومییەكانیان خستەوە ژێر كۆنترۆڵی خۆیان لەناوەڕاستی شاری خەرتووم، راوەدوونانی هێزەكانی پشتیوانی خێراش بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییەكانی كەناڵی جەزیرە، لە ئێستادا شەڕو پێكدادانەكان كەوتوونەتە شاری ئوم دەرمان و بەشێكی شارەكە لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی پشتیوانی خێرا ماوەو سوپا دەیەوێت پاكیان بكاتەوە.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی