ئەمڕۆ سەرۆكایەتی تونس ڕاسپاردنی (سارا زەعفەرانی زەنزەری) بۆ سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، سارا پێشتر وەزیری نیشتەجێكردن بوو.
(قەیس سەعید) سەرۆكی توونس ئەركی سەرۆك وەزیرانی (كەمال مەدووری) كۆتایی پێهێناو (سارا زەعفەرانی) وەك سەرۆك وەزیرانی نوێ دەستنیشان كرد، بەبێ ئەوەی هۆكارەكانی بزاندرێت، بەڵام پێشبینی كراوە بەهۆی زۆری قەیرانەكانی ئەو وڵاتەوە ئەو بڕیارە دەركرابێت.
جێگەی باسكردنە دوای وەلاوەنانی (راشید غەنوشی) وەك سەرۆك وەزیرانی توونس لەلایەن (قەیس سەعید) ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی قەیرانێكی زۆر بۆتەوە، بەتایبەتی قەیرانی دارایی.