x

X
21/03/2025 - 13:11
نەتنیاهۆ سەرۆكی دەزگای هەواڵگری دوردەخاتەوە

 

 

لەسەر پێشنیاری سەرۆكی حكومەتی ئیسرائیلی، سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتە لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوە.

(رۆنین بار) سەرۆكی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی ناسراو بە (شاباك) لەسەر پێشنیاری (بنیامین نەتنیاهۆ) ی سەرۆكی حكومەتی داگیركەر لە پۆستەكەی دووردەخرێتەوەو هۆكارەكەشی بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە كە گوایە ناوبراو بۆ ئەو پۆستە شیاو نییە.

كەناڵی (12) ی ئیسرائیلی بڵاویكردۆتەوە، لە كۆبوونەوەی كابینەی حكومەتەكەی نەتنیاهۆ، دانووستانەكان بەو ئاكامە گەیشتوون كە (رۆنین بار) بۆ پۆستی سەرۆكی دەزگای هەواڵگری شیاو نییە، ئەوەش بەهۆی ڕووداوەكانی (7) ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2023 كاتێك جەنگاوەرەكانی حەماس پەلاماری ناوچە سنوورییەكانی ئیسرائیلیانداو شۆڕشی تۆفانی ئەقسای بەدوای خۆیدا هێنا.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی