x

X
22/03/2025 - 09:02
میدیایەكی عێراقی كاتی ناردنی مووچەی مانگی سێی هەرێم ئاشكرا دەكات

لە رۆژانی پشوودا فەرمانبەرانیی وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوامن لە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم چاوەڕوان دەکرێت پێش ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو وردبینی تەواو ببێت.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم هەینی ٢١ ی ئازار بڵاوکراوەتەوە هاتووە "‌ له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌، فەرمانبەرانی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق سەرەڕای هەبوونی پشووی فەرمی بەردەوامن لە وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێی هەرێمی كوردستان".

ئەو میدیا عێراقییە باس لەوەش دەکات دوی تەواوبوونی وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێ کە ئەگەر هەیە دوو شەممە تەواوبێت، بڕیار لەسەر خەرجکردنی پارەکەش بدرێت، بە مەرجێک هیچ کێشەیەک لە لیستی مووچەدا نەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ناوەراستی هەفتەی رابردوودا وەزارەتی دارایی هەرێمی لیستی مووچەی مانگی سێ مووچەخۆرانی بۆ بەغدا نارد تا پێش جەژن بەغدا بڕیاری ناردنی بدات و دابەشبکرێت.

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا