x

X
22/03/2025 - 09:13
سێ وڵاتی زلهێزی ئەوروپا داوای راگرتنی شەر دەكەن لە غەززە

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فڕەنسا و بریتانیا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا خوازیاری خۆیان بۆ گەڕانەوەی ئاگربەست لە غەززە ڕاگه‌یاند، هاوکات سوپای ئیسرائیلیش هێرشه‌كانی بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکانی فەڵەستین دەستپێکردەوە.

18ی ئه‌م مانگه‌ ئیسرائیل هێرشێکی نوێی بۆ سەر کەرتی غه‌ززه‌ ئه‌نجامدا و شەڕ دەستیپێکرده‌وه‌ و کۆتایی بە ئارامیی ڕێژەیی لە دوای ئاگربەستەکەی 19ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ هێنا.

وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فڕەنسا و بریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دەڵێن، "دەستپێکردنەوەی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هەنگاوێکی کارەساتباره‌ بۆ بۆ خەڵکی غەززە، ئێمە لە زیانە گیانی مەدەنییەکان توشی ترس و دڵەڕاوکێ بوین و بەپەلە داوای گەڕانەوەی دەستبەجێی ئاگربەستەکە دەکەین".

ئەو بانگەوازە هاوبەشە دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل دوێنێ هەینی هەڕەشەی لکاندنی بەشێک لە کەرتی غەززەی کرد ئەگەر حەماس ئەو بارمتە ئیسرائیلییە ئازاد نەکات کە ماونەتەوە.

ئانالینا بایربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ژان نۆئێل بارۆڵ، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا و دەیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بریتانیا، داوایان لە هەمو لایەنەکان كرد دوبارە بەشداری دانوستانەکان بکەنەوە بۆ دڵنیابون لە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکە بە تەواوی و بکرێتە هەمیشەیی.

 

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی