x

X
22/03/2025 - 10:12
پلەكانی گەرما جارێكی دیكە بەرزدەبنەوە

دەستەی كەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ شەمە 22- 03- 2025

کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور ، لەگەڵ بارینی نمە باران بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکانی باکوری هەرێم ، وەبونی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان .

خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 05 – 15 )کم/س دەبێت .

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەی خوارەوە ئاماژەی پێدراوە

مەودای بینین / 8 – 10 کم دەبێت.

سبەی یەک شەممە 23- 03- 2025

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبونی هەندێ پەڵە هەور.

خێرای با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 05 – 15 )کم/س دەبێت.

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەی ( 1-2 ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەودای بینین / 8 – 10 کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 19 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

سۆران : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران :7 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی