وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایدەگەیەنێت: ڕاستە تەقە لە كونسوڵخانەی گشتی عێراق كراو دەسەڵاتدارانی توركیا هەموو رێوشوێنێكی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ دڵنیابون لە ئاسایشی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق لە ئەنكەرەو ئیستەنبوڵ و غازی عەنتاب.
ئۆنجو كەچالی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند: شەوی رابردوو كەسانێكی نەناسراو بە ماتۆڕسكیلێكەوە تەقەیان لە كونسوڵخانەی گشتی عێراق كردووە لە ئیستەنبوڵ و روداوەكە هیچ بریندار و زیانێكی ماددی لێنەكەوتۆتەوە.
ووتیشی: هێزە ئەمنییەكان بە وردی لێكۆڵینەوەی پێویست ئەنجام دەدەن، هەروەها هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دەستنیشانكردنی تاوانباران و راپێچكردنیان دادگا.