x

X
22/03/2025 - 10:43
بەغداد وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی 3ی مووچەخۆرانی هەرێم دەستپێكرد


بەشی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی عێراق خەریكی وردبینیكردنی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە بۆ ئەوەی مووچە بۆ ئەم مانگە دابین بكرێت.

ئاژانسی بەغداد ئەلیەوم لەسەرچاوەك لەوەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەداوە: فەرمانبەرانی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی عێراق سەرەڕای هەبوونی پشووی فەرمی بەردەوامن لەوردبینی لەلیستی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

راشیگەیاندوە: دوای تەواوبوونی وردبینی لەلیستی مووچەی مانگی سێ كەئەگەر هەیە دووشەممە تەواوبێت، بڕیار لەسەر خەرجكردنی پارەكەش بدرێت، بەمەرجێك هیچ كێشەیەك لەلیستی مووچەدا نەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لەناوەراستی هەفتەی رابردوودا وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی سێ مووچەخۆرانی بۆ بەغدا نارد تا پێش جەژن بەغدا بڕیاری ناردنی بدات ودابەشبكرێت.

 

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی