x

X
22/03/2025 - 10:53
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئەركی حكومەتی توركیایە نێردە دیپلۆماسییەكان بپارێزێت

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاوی كردەوە: شەوی ڕابردوو دوو كەسی نەناسراو بە ماتۆڕسكیل و بە بەكارهێنانی كڵاشینكۆڤ تەقەیان لە باڵەخانەی كۆنسووڵخانەی وڵاتەكەمان لە ئیستەنبووڵ كرد و هەڵاتن. تەقەكەرەكان 8 گوللـەیان بە باڵەخانەكەوە ناوە.

ئەوەشی خستەڕوو: راستەوخۆ دوای رووداوەكە، كۆنسووڵ و كارمەندانی كۆنسووڵخانەكەمان خۆیان گەیاندە شوێنی رووداوەكەو هێزە ئەمنییەكانی توركیاش دەستبەجێ تەواوی رێگەكانی چوون و هاتنیان بۆ كۆنسووڵخانەكە داخست، لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی بەڵگەكان و رێوشوێنە ئەمنییەكانیان بە ئامادەبوونی كارمەندانی كۆنسووڵخانەكەمان گرتەبەر.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: وەزارەتەكەمان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی توركیا لەسەر هێڵە بۆ ئاگاداربوون و وەرگرتنی زانیاریی نوێ لەبارەی هێرشەكە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان ئەركی حكومەتی توركیایە نێردە دیپلۆماسییەكان بپارێزێت و رێوشوێنی ئەمنیی تووندوتۆڵ بگرێتەبەر.

 

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی