x

X
22/03/2025 - 10:56
ئیسرائیلی داگیركار هێرشی كردە سەر دوو بنكەی سەربازی لە سووریا

سوپای ئیسرائیلی داگیركار هێرشی كردە سەر دوو بنكەی سەربازی لە سووریا و زیانی پێگەیاندن و روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕوداوەكەی پشت ڕاست كردەوە.

سوپای ئیسرائیلی داگیركار بڵاویكردەوە: بنكەی ئاسمانی تیاس كە نزیكەی ٥٠ كیلۆمەتر لە رۆژئاوای تەدمورەوە دوورە، بۆردوومان كردووە و هاوكات لە هێرشێكی دیكەشدا توانا ستراتیجییەكانی بنكە سەربازییەكانی تەدمور و تی ٤ی سووریایان لە ناوبردووە.

لەو بارەیەوە، روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە: فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشیان كردووەتە سەر فڕۆكەخانەی سەربازیی پاڵمیرا لە رۆژهەڵاتی حومس و زیانیان پێگەیاندووە.

 

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی