ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بەردەوامە لەكاروچالاكیەكانی و لە نوێترین چالاكیدا هەستا بە كڕینی جل و بەرگ بۆ 270 منداڵی نازدار لە شاری سلێمانی.
لقی سلێمانی ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بە هاوكاری ڕێكخراوی كۆڵەك و خێرخوازان لە دەستپێكی پڕۆژەی دابینكردنی جل و بەرگی جەژن بۆ نازداران جل و بەرگی جەژنی بۆ 270 منداڵی نازدار دابینكرد.
ڕێكخراوەكە ئەوەشی خستەڕوو: پڕۆژەكە بەردەوامە بۆ بەخشین، خێرخوازان دەتوانن لە ڕێگای Fast Pay + FIB 07701568110 و نوسینگەكانی ڕێكخراوەكە لەتەواوی كوردستان بەشداربن.