دوای سێ مانگ لە ونبونی، تەرمی كچێكی كورد لە كەنەدا دۆزرایەوە و پۆلیسی شاری وینزەر لەو بارایەوە ڕایدەگەیەنێت: لێكۆڵەران هیچ گومانێكی ناشرینیان نییە سەبارەت بە هۆكاری مردنەكەی.
پۆلیسی شاری وینزەر لە هەرێمی ئۆنتاریۆی كەنەدا، بڵاویكردەوە: لە ڕێكەوتی 7ی جەنیوەری 2025 هەواڵی وونبونی كچێكمان پێگەیشت، دوای لێكۆڵینەوەكان و نزیكەی سێ مانگ بەسەر ڕوداوەكەدا، لە ئێستادا تەرمی كچەكە دۆزراوەتەوەو لێكۆڵەران هیچ گومانێكی ناشرینیان نییە سەبارەت بە هۆكاری مردنەكەی.
ئەوەشی خستەڕوو: كچەكە ناوی شیلانەو تەمەن 26 ساڵەو خەڵكی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانە و وەكو پەنابەر رووی لە وڵاتی كەنەدا كردوە و لە ئارایشتگایەك كاری كردوە.