x

X
22/03/2025 - 11:27
كەشناسی هەرێم: بارینی نمەباران لە هەندێك لەناوچەكان بەردەوام دەبێت


بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ نمەباران لە هەندێك ناوچەی هەرێمی كوردستان دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ شەمە 22- 03- 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێكجار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور ، لەگەڵ بارینی نمە باران بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەكانی باكوری هەرێم ، وەبونی بەفرێكی كەم لە ناوچە شاخاوییە سنورییەكان و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشی سبەی یەك شەممە 23- 03- 2025، ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووستبونی هەندێ پەڵە هەور و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەی ( 1-2 ) پلەی سیلیزی لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

گرنگ
كەسێكی دیكە بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا
بەرگریی شارستانیی هاوڵاتییان لە مەترسییەک ئاگاداردەکاتەوە
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی چوار بڵاوکرایەوە
سودانی :لوتكەی داهاتووی عەرەبی لە بەغداد گرنگییەكی زۆری دەبێت بۆ جیهانی عەرەبی