هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین له‌گه‌ڕی 13می پاڵاوتنی جامی جیهانی له كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكای باشور به سێ خاڵی گرنگ گه‌رایه‌وه كاتێك له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له ئۆرۆگوای برده‌وه.
گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، له‌خوله‌كی 68 تیاگۆ ئه‌لمادا گۆڵی بردنه‌وه‌ی ئه‌رژه‌نتینی تۆمار كرد.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ئه‌رژه‌نتین بووه خاوه‌نی 28 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می گرتوه، ئۆرۆگواش به 20 خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتوه، ئه‌رژه‌نتین به‌ره‌به‌یانی چوارشه‌ممه له یاری كلاسیكۆ میوانداری به‌رازیل ده‌كات.