یه‌كێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه ئه‌و تیپه‌ی بڕیار بوو له یه‌كه‌م یاری مۆندیالی یانه‌كاندا ڕووبه‌ڕووی چێڵسی ببێته‌وه كه له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت،دوورخرایه‌وه.
یانه‌ی لیۆنی مه‌كسیكی به‌شداری له جامی جیهانی ناكات، دوای ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی تانه‌دان له فیفا بڕیاریدا كه لیۆن و پاچوكای مه‌كسیكی پابه‌ند نه‌بوون به ڕێساكانی پاڵه‌وانێتییه‌كه سه‌باره‌ت به خاوه‌ندارێتی چه‌ند یانه‌یه‌ك، چونكه هه‌ردوو یانه به‌شێكن له گروپی پاچوكا.
بڕیاری ڕێگه‌دان به چوونه ناوه‌وه‌ی هه‌ردوو تیپه‌كه له‌لایه‌ن یانه‌یه‌كی كۆستاریكییه‌وه تانه‌یان لێدرا كه ناوی دیپۆرتیڤۆ ئالاهولێنسییه.
فیفا ڕایگه‌یاند، به زووترین كات یانه‌ی جێگره‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
له ماده‌ی 1 و 10ی ڕێساكانی پێشبڕكێدا هاتووه كه هیچ یانه‌یه‌ك كه به‌شداری پێشبڕكێكه ده‌كات ناتوانێت ببێته خاوه‌نی یان مامه‌ڵه‌كردن به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به زه‌مانه‌ت یان پشكه‌كانی هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌شداربوو له پێشبڕكێكه‌دا.
هه‌روه‌ها له كۆمه‌ڵه‌ی چێڵسیدا یانه‌ی فلامینگۆی به‌ڕازیلی و یانه‌ی ته‌ره‌جی تونسی له‌خۆده‌گرێت و شوێن گره‌وه‌ی لیۆنیش دیاری ده‌كرێت.