له‌میانی دیدارێكی میدیایی دا، ستیڤن ویتكوف نوێنه‌ری دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی ژماره‌یه‌ك دۆسیه ده‌كات له‌وانه‌ش دانوستانه‌كانی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌غه‌ززه كه‌قه‌واره‌ی زایۆنی بۆته هۆی له‌كارخستنی رێككه‌وتنه‌كه.
ستیڤن ویتكۆف نوێنه‌ری تره‌مپ ده‌ڵێت: ئه‌و سومعه‌ته‌ی كه‌بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ده‌ستی ده‌هێنێت ئه‌وه‌یه كه‌ناوبراو گرنگی به كوشتن ده‌دات نه‌ك ئازادكردنی دیله‌كانیان له‌كه‌رتی غه‌ززه. وده‌شڵێت: نه‌تانیاهۆ ده‌یه‌وێت دیله‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی فشاركردن له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس دیله‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه.
له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی ئاگربه‌ستیش ویتكوف ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه: ئێمه له‌دانوستان داین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێكی بۆردومانه‌كه رابگرین، یان ئه‌و ناكۆكییه له‌رێگه‌ی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین.ده‌شڵێت: حه‌ماس ده‌یه‌وێت له‌غه‌ززه بمێنێته‌وه وئیداره‌ی كه‌رته‌كه بكات، وجه‌ختیشی كرده‌وه: ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس له‌سه‌ر غه‌ززه كارێكی قه‌بوڵكراو نیه وده‌بێت حه‌ماس چه‌كه‌كه‌ی دابنێت وده‌كرێت بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌وێ بمێننه‌وه.
ویتكوف ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر رێگه بدرێت به مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حه‌ماس له‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، ئه‌وا له‌هه‌ر پێنج بۆ 10 ساڵ یان 15 ساڵ جارێك 7ی ئوكتۆبه‌ر رووده‌داته‌وه.