سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ ڕایگەیاند: سبەینێ بە كۆی دەنگی ئەندامانی پارتەكەم دەبمە كاندیدی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا.
ئەكرەم ئیمام ئۆغلۆ سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ، كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە دەستبەسەركراوە بە تۆمەتی تێوەگلان لەگەندەڵی و پەیوەندی لە گەڵ پەكەكە، لە تازەترین پەیامیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) نوسیویەتی، سبەی یەکشەممە (23)ی ئازار، سەرجەم ئەندامانی پارتی گەلی كۆماری دەنگم پێدەدەن وەک کاندیدی سەرۆکایەتی خۆیان.
ئاماژەی بەوەشكردوە، داوا لە هەموو هەڤاڵانی حیزبەکەم دەکەم بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، جگە لە سندوقی دەنگدان بۆ ئەندامانی پارتیمان، سندوقی دەنگدان لە سەرتاسەری تورکیا بۆ هەموو هاوڵاتیانمان دادەنرێت،
لەكۆتایدا نوسیویەتی، داوا لە هەموو هاووڵاتیانمان دەکەم کە بەشداری ئەم جۆش و خرۆشە گەورەیە بکەن، ئەم پرۆسەیە سەختە و ئاڵنگارییەكە دەكەوێتە ئەستۆی میللەتەکەمان.