لە دیالە بارهەڵگرێک گیراوە کە ١٤ هاووڵاتی بیانی تێدابووە، کە دەیانویست بە قاچاخ ببرێنە بەغدا.
فەرماندەیی پۆلیسی پاریزگای دیالە ڕایگەیاند، یەکەی تاکتیکی تایبەت، بە هاوبەشی لەگەڵ بەشی کاروباری کۆنترۆڵ، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرتووە کە ژمارەیەک بیانی تێدابووە و ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی بە قاچاخ بیانگوازنەوە بۆ بەغدا.
دەشڵێت، "ژمارەی ئەو هاووڵاتیانە ١٤ کەس بوونە و هەموویان بیانین و بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە خاکی عێراق.
ئەوەشی خستەڕوو، ڕێوشوێنی یاسایی بەرانبەریان گیراوەتە بەر و بارهەڵگرەکەش گواستراوەتەوە بۆ بەشی دەستبەسەرکردن.