به پێی دواین ئاماری ڕێژه‌ی دانیشتووانی هه‌رێم زه‌كاتی سه‌رفیتره له هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته ١٣ ملیار دینار .
مەلا عەبدوڵا شێركاوەیی گوتەبێژی یەكێتیی زانایانی كوردستان رایگەیاند، ئه‌گه‌رچی خه‌ڵكی موسوڵمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌متر پابه‌ندییه‌كانیان به دانی زه‌كات و سه‌رفیتره ده‌خه‌نه ڕوو، به‌ڵام به‌پێی بریاری لیژنه‌ی فه‌توای هه‌رێم بڕی سه‌رفیتره بۆ هه‌ر سه‌ر خێزانێك له كوردستان بۆ ئه‌مساڵ ٢٠٢٥ (سێ هه‌زار) دینار دیاری كراوه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه دابه‌شی سه‌ر ڕێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێم بكه‌ین به‌پێی دواین ئاماری عێراق كه گه‌یشته (٦ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار) كه‌س ئه‌وا كۆی بڕی پاره‌ی زه‌كاتی سه‌رفیتره ده‌گاته ١٣ ملیار دینار .
هەر لەمبارەیەوە دەڵێت، به‌داخه‌وه تا ئیستا ده‌زگایه‌كی ئاینی تایبه‌تمان نییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره له كوردستان ، بۆیه ئه‌م بڕی زه‌كاته كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ژاران دانانێت و ژیانیان ناگۆڕێت.
دەشڵێت، سه‌دان ملیار دینار زه‌كاتی خواپێداوانیش هه‌یه كه بتوانرێت ژیانی سه‌دان خێزانی هه‌ژاری پێ بگۆڕدرێت له كوردستان.