ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "هیچ بڕیارێکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبا نەدراوە و نرخەکان هەر وەکوو خۆی ماوەتەوە".
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ کەمکردنەوەی نرخی کارەبا، کۆتا نرخ کە ١٠ رۆژ پێش ئێستا دایانناوە زۆرە و رەتیدەکەینەوە، دوای ئەو بانگەشەیەی کردمان، نزیکەی ٪٣٠ـی نرخیان دابەزاند، بەڵام هێشتا زۆر زۆرە و رەتدەکەینەوە.
هەر لەمبارەیەوە نرخەکانی ئێستای پرۆژەکەی ئاشکراکرد کە بەم شێوەیەیە:
- ١ تا ١٠٠ کیلوات کیلۆی ١٩٠ دینارە، هەتا ٦٠٠ کیلۆی ١٠٠ دینارە
- ٦٠٠ بۆ ٧٥٠ کیلۆی ١٣٣ دینارە
- ٧٥٠ بۆ ٩٠٠ دەبێتە ١٦٦ دینار
وە لە ٩٠٠ بۆ سەرەوە دەڵێت، "زۆر زیاددەکات".