x

X
22/03/2025 - 14:53
وته‌بێژی كرێملن : مۆسکۆ نایەوێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا (كرێملن ) له‌ نوێترین لێدوانیدا رایگه‌یاندووه‌ ، پشتگیری خواستی ئاشتییانه‌ی ئێران ده‌كه‌ین بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌ بگه‌نه‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا .

دوێنێ هه‌ینیی 21_ی ئادرا_ی 2025  دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتیی ڕووسیا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، رووسیا پشتگیری پڕۆسه‌ی ئاشتیانه‌ی هه‌بوونی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات بۆ ئێران ، ئه‌وان به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمییان به‌باشی په‌ره‌ پێداوه‌ و پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیبش بوونه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی چاڵاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانیان .

ئاماژەی بەوەش كرد ، چه‌كی ئه‌تۆمی بۆ پارێزگاری كردن بێت له‌ خۆت شتێكی ڕه‌وایه‌ ، به‌ڵام ببیته‌ هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر جیهان‌ به‌ ڕه‌وای نازانین و له‌گه‌ڵی نین ، ئه‌گه‌رچی خودی ئێران خۆیان رایان گه‌یاندووه‌ كه‌ به‌نیازی دروست كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نین، كه‌ ئێمه‌ش هه‌مان خواستمان هه‌یه‌ .

باسی لەوەش كردووە ، وردەکاریی قسەکانی ئێرانمان له‌ باره‌ی چاڵاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كانیان وەرگرتووە و دڵنیاییان داوه‌ کە بە دوای بە دەستهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە نینه‌ ، ئه‌وه‌ش مایه‌ی پێزانینه‌ و هه‌وڵه‌كان له‌بواری ئاشتی و له‌یه‌كتر گه‌شتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی زیاتر فه‌راهه‌م ده‌كات .

ئەوەشی خستەرو ، له‌پاڵ پرسی وه‌ستانی شه‌ڕی ئۆكراین ، پرسی ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی تەوەرێکی سەرەکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بوو له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا، کە لە گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا جەختیان کرایه‌وه‌ كه‌ نابێت ئێران ببێتە پێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل .

ئەوەش لە كاتێكدایە تا ئیستا ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپی نه‌داوه‌ته‌وه‌ بۆ دانوستان و ڕێككه‌وتن له‌باره‌ی پرسی چه‌كی ئه‌تۆمی ، به‌ڵام له‌وه‌ ده‌چێت هه‌وڵه‌كانی رووسیا و وڵاتانی ئه‌وڕووپا (فه‌ره‌نسا ، به‌ریتانیا ، ئه‌ڵمانیا ) ئاكامی باشی هه‌بێت بۆ دروست بوونی متمانه‌ و له‌یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا .

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا