x

X
22/03/2025 - 15:36
ئەمینداری گشتی یەكگرتوو پێشوازی لە كاك سەردار عبدالله دەكات

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 22/3/2025، بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا مستەفا عبدالله سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان، پێشوازیكرد لە كاك سەردار عبدالله نوسەرو سیاسەتمەدارو ئەندامی خولی پێشووتری پەرلەمانی عێراق.
لەدیدارێكدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و ناوچەكەو جەختیشكرایەوە كە پێویستە سەركردایەتی سیاسی كوردستان خۆی بۆ ئەگەری گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە لە داهاتوودا ئامادە بكات و سوود لە هەڵەكانی ڕابردوو وەربگرێت بۆ ئەوەی ڕوداوە نەخوازراوەكانی ڕابردوو كە لە دۆزی ڕەوای گەلەكەماندا ڕوویان داوە دووبارە نەبنەوەو پشكی شێری ئامادەسازییەكانیش بەر لایەنەكانی دەسەڵات دەكەوێت.
لەكۆتای دیدارەكەدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەستخۆشی لە كاك سەردار كرد بۆ ئەو سەردانەی كە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامی داوە لەپێناو خزمەت دۆزی ڕەوای كورد لە ڕۆژئاوا.

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا