x

X
22/03/2025 - 15:27
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم: بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەرجەم گڵۆپەکان دەکوژێندرێنەوە

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت،ئەمشەو لە کاتژمێری زەویدا سەرجەم گڵۆپ و رووناککەرەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێندرێنەوە.

ئەمڕۆ شەممە 22_ی ئادار_ی 2025 دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چالاکیی کاتژمێری زەوی بەڕێوەدەچێت کە چالاکییەکی جیھانیيە و بە بەشداریی زیاتر لە 170 وڵات، لە کۆتا شەممەی مانگی ئازاردا کاتژمێر 8:30 خولەکی شەو ئەنجامدەدرێت”.

ئاماژەی بەوەش كردوە“ئەمساڵ له‌ هه‌ولێر و سلێمانی ئەو چالاکییە ئه‌نجامده‌درێت، کە تێیدا ته‌واوی گڵۆپ و رووناككه‌ره‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر دەکوژێندرێنەوە، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و چالاكییه‌ له‌ ساڵی 2007 لە شاری سیدنیی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام ئێستا له‌ زیاتر له‌ 7 هه‌زار شار له‌ 172 وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەروو، “مه‌به‌ست له‌و چالاكییه‌، دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان مرۆڤ و ژینگەکەيه‌تی لەجیھاندا، بۆئەوەی ببێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگە و پاراستنی زەوی”.

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا