x

X
22/03/2025 - 16:19
روسیا سەبارەت بە ئاگربەستی ئۆكرانیا گەشبینن

روسیا بۆ ئاگربەستی ئۆكرانیا، گەشبینن سەبارەت بە كۆبونەوەكانی سعودییە و دەشڵێن، "بەهیوان پێشكەوتن بەدەستبهێنن".

گریگۆری کاراسین، دانوستانکاری روسیا بۆ ئاگربەستی ئۆكرانیا بە میدیای وڵاتەكەی راگەیاندوە, لەگەڵ سێرگی بێسێدا، كە هاودانوستانکاریەتی و راوێژکاری دەزگای ئاسایشی فیدراڵی روسیاشە، بەهیوان لە دانوستانەكانی رۆژی دوشەممەی سعودییە پێشكەوتن بەدەستبهێنن بەر لەئەوەی ئەمەریكا گفتوگۆ لەگەڵ مۆسكۆ و كیێڤ بۆ گەیشتن بەرێككەوتنی بەئەگەری ئاگربەست بكات.

ئاشكراشیكردوە، بڕیار وایە شاندی دانوستكاری روسیا رۆژی یەكشەممە بەرەو ریازی پایتەختی شانشینی سعودییە بەڕیبكەون و دوای ئەنجامدانی كۆبونەوەكەشیان رۆژی سێشەممە بگەڕێنەوە بۆ مۆسكۆ.

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا