ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت،چاوەڕێ دەکرێت پێش جەژنی رەمەزان بەغدا موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای فەرمی یەکێتی راگەیاند، ''وردبینی لیستی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم دەستیپێکردووە و چاوەڕێ دەکرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا وردبینییەکە تەواو بکرێت و بەوپێیەی گۆرانکاریی گەورە لەلیستەکەدا نەکراوە، پێناچێت هیچ کێشەیەک بۆ ناردنی موچە دروستبکرێت".
ئاماژەی بەوەش كرد " ئەگەر بەغدا تەرازوی پێداچوونەوە و داهاتی نانەوتی، نەکاتە کێشە ئەوا دوای تەواوبوونی وردبینی راستەوخۆ موچە دەنێرێت.''