x

X
22/03/2025 - 17:09
حکومەتى عێراق گرێبەستێكی گەورە بۆ دروستکردنى شارێکى پزیشکى لەگەڵ کۆمپانیایەكی چینی واژۆدەكات

سودانی واژۆی گرێبەستی دامەزراندنی شاری پزیشکی لە پارێزگای زیقار لەگەڵ کۆمپانیای چینی (CSCEC) کرد، کە بە یەکێک لە گەورەترین گرێبەستەکان لە کەرتی پزیشکی و چاودێری تەندروستی دادەنرێت.

ئەمڕۆ شەممە ٢٢ـی ئازارـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جێبەجێکردنی چاکسازییەکان لە کەرتی تەندروستی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەری بۆ هاوڵاتیان دووپاتدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، پرۆژەی شاری پزیشکی لە زیقار (١٣) دامەزراوەی پزیشکی سەربەخۆ لەخۆدەگرێت، کە بریتین لە ٧ نەخۆشخانە بە توانای (٧٠٠) قەرەوێڵە، واتە نەخۆشخانەی سەرەکی بە ٢٠٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند بۆ منداڵان بە ١٠٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند بۆ ئافرەتان بە ١٠٠ قەرەوێڵە، سەنتەری نەخۆشیەکانی خوێن و چارەسەری وەرەم بە ١٠٠ قەرەوێڵە، نەخۆشخانەیەکی تایبەتمەند بۆ پزیشکی ناوخۆیی و سیستەمی هەرسکردن بە ١٠٠ قەرەوێڵە نەخۆشخانەی ncy بە ٥٠ قەرەوێڵە، لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی کلینیکەکانی راوێژکاری، سەنتەری تایبەتمەند، بینا بۆ پزیشکی دادوەری، لێکۆڵینەوە و توێژینەوە، بانکی خوێن، و ماڵی پزیشکان.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە لەسەر رووبەری ٩٣ دۆنم دروست دەکرێت، قۆناغی دووەمیش لەسەر رووبەری ٣٩ دۆنم دروست دەکرێت.

 

 

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا