x

X
22/03/2025 - 19:16
ئیسرائیل هێرشی كرد سەر دیمەشق

 

 

ئەمڕۆ جارێكی تر فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیلی داگیركەر چەند ناوچەیەكی شاری دیمەشقیان بۆردومان كردووە.

كەناڵی جەزیرە بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئیسرائیلی بۆردومانی پێگەیەكی سەربازی و شوێنی نیشتەجێ‌ بوونی ئەفسەرانی سوپای سوریایان لە شاری دیمەشق كردووە.

بۆردومانەكە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ هەینیش جارێكی تر بۆردومانی چەند پێگەیەكی سەربازی سوریایان كردبوو لەناوچەی تەدمورو پێگەی سەبازی ئاسمانی (تی 4).

جێگەی باسكردنە تاكو ئێستا هۆكارەكانی بێ‌ وەڵامی مانەوەی حكومەتی راگوزەری سوریا ئاشكرا نەكراوە لەهەمبەر ئەو بۆردومانە بەردەوامانەی ئیسرائیل.

گرنگ
وه‌فدێكى هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا
سودانی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو خۆم کاندید دەکەم
لیستی مووچەی مانگی چوار بێ گۆرانكاری رەوانەی بەغدا دەكرێت
كەمپینی پشتیوانی بۆ خەڵكی غەززە لە هەرێمی كوردستان راگەیەندرا