سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ رایگەیاند، ئەو هیچ تاوانێكی نییەو چاوەڕوان دەكات دادگا بێ تاوانی ئەو رابگەیەنێت.
(ئەكرەم ئیمام ئۆغڵۆ) سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ چەند رۆژ لەمەوبەر لەلایەن پۆلیس دەستگیركرا، دواتر تۆمەتی گەندەڵی درایە پاڵ، بەڵام ئەو بەتووندی رەتی دەكاتەوە.
ئیمام ئۆغڵۆ تەمەنی (53) ساڵەو سەربە پارتی گەلی كۆمارییە، ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی كراون (131) لاپەڕەیە.
لە دەوروبەری دادگاو ئەو ڕێگایانەی دەڕۆنە ناوچەكە ڕێوشوێنی ئەمنی توند لەلایەن پۆلیسەوە گیراوەتەبەر، چونكە بڕیارە دادگایی بكرێت.
لەلایەن خۆشیەوە ئۆپۆزسیۆنی توركیا داوای لەلایەنگرانی كردووە خۆپێشاندان سازبكەن و پشتیوانی لە سەرۆكی دەستبەسەركراوی شارەوانی ئیستەنبۆڵ بكەن.