قه‌یران چی یه؟ چاره‌سه‌ری كردنی چۆن ده‌بیت؟
هۆكاره‌كانی دروست بوونی قه‌یران چی یه؟
كوردستان بۆ توشی قه‌یران بوو؟
هه‌ڵە‌ی كێ بوو ؟كێ دروستی كرد؟
هونه‌ر شێخ له‌نگه‌ری
(بەڕێوەبردنی قـــەیــــران) پێویستی بە:
* هەنگاونانی خێرا بۆ ڕوبەروبونەوەی قەیران و دەرەنجامەکانی
* راشکاوانە داننان بە راستیەکاندا نەک نکوڵی لێکردن و خۆدزینەوە لە دۆخەکە.
کاتێک ژیان پڕ دەبێت لە قەیران واتای نەبونی پلان و نەخشەو هەڵەی رەوتی سیاسی و نەبوونی ئیستراتیجە بۆیە دەسەڵات جوڵەناکات تا کاتی ڕوودانی تەنگژەو فەیرانەکە پاشان دەکەوێتە پەلەقاژە و شلەژان.
قــەیــــــــــــــــران:
لەزمانەوانیدا دەوترێت توشی قەیران بووین واتە نارەحەتی و تەنگژەمان هاتوەتە پێش . یان لە کشتوکاڵدا دەوترێت ساڵەکە قەیراناوی بوو واتە قاتی و قڕی و کەم بەرهەمی بوو .
بەلام لەڕووی بەکارهێنانەوە :واتە چارەسەری کێشەیەک بەبنبەست گەشتوە و ئاستەنگ و کۆسپ رێگرن لە پیش چون و چارەسەرکردنیدا.
قەیران چیە؟ وەهۆکاری دروستبوونی جیە؟
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا هەندێک جار بەهۆی ناڕوونی سیاسەتەکان یا پلانی هەڵە یان بریاردانی سەرپێی و هەڵەشە یان هەرهۆیەکیتر وادەکات قەیران دروست بێت و دواتر کۆنترۆلکردنی ئاسان نەبێت.
-هەروەها هەندێک جار دەرەنجامی بونی خەلەل لە ( دەزگای نەخشەو پلاندانان . بەریوەبردن و ریکخستنی کارەکان . رێنماییەکان . دەزگای چاودێری . دەزگای بریارو بریاری نابەجئ) قەیران دروست دەبیت
.
بەواتایەکیتر قەیران بریتیە لە :
ئەودۆخە ناهاوسەنگ و ناریکەیە کە لەنێوان ئەوەی کراوە و ئەوەی پێویست بوو ئەنجام بدرایەت دێتە ئاراوە
ئیستا له كوردستان به‌هۆی نه‌بونی پیلانی پێشوه‌خته‌و نه‌بونی نه‌خشه‌دانانی بنه‌ره‌تی و ، هه‌له‌ی سیاسی و سه‌ركرده‌كانی كورستان نه‌بونی چاودێرێکی بێ لایه‌ن و نه‌بونی به‌ڕێوه‌بردنێكی باش له‌وڵات ئه‌م قه‌یرانان كه‌دروست بوون .
ئه‌گه‌ر له كوردستان له سالانی رابردوو كێشه‌ی كاره‌با و ئاو و ریگاو بان و كێشه‌ی سوته‌مه‌نی چاره‌سه‌ر بكردایه ، ئه‌وا ئه‌م خۆبیشاندانانه دروست نه‌ئه‌بوو.