"ئەمریكا ئاگری شەرێكی نوێ لە ناوچەكە دادەگیرسێنێت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"ئەمریكا ئاگری شەرێكی نوێ لە ناوچەكە دادەگیرسێنێت"

 

ڕۆبەرت فیسك: واشنتۆن خیانەت لە كوردەكانی سوریا دەكات و دیمەشق و ئەنقەرە ڕێگە نادەن بە دروست كردنی دەوڵه‌ت

 

ئاماده‌كردنی: ئیسحاق عەلائەدین

ئەمریكا دوبارە دروست كردنی هێزێكی لە كوردەكانی سوریا ڕاگەیاند كە پێكهاتووە لە لیستێكی 30 هەزار كەسی ، قسەكردن و پرسیارەكان لەسەر ئەگەرەكانی دابەش كردنی خاكی سوریا ، و بەدەست هێنانی خەونیان بۆ گەیشتن بە ڕژێمێكی سەربەخۆ ، لە ناوچەكانی باكوری ڕۆژهەڵاتەوە بۆ باكوری ڕۆژئاوای سوریا درێژ ئەبێتەوە ، كە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی توركیا .

ڕۆبەرت فیسك نوسەر و ڕۆژنامەنوسی بەریتانی (بەیامنێری ڕۆژنامەی "ئیندبندنت"ە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست) قسە دەكات لەسەر شەڕێكی نوێی كوردەكان كە بە ئاسۆیی خەریكە دەردەكەوێت ، ئاماژەش ئەكات بە لە دەستدانی هەلی كوردەكان بۆ دروست كردنی دەوڵەت بۆ خۆیان ، تا ببنە هێزێكی كارا لە سوریا ، ئەوەش ڕێگە پێدراو نیە .


لە كۆمێنتی فیسیك لەسەر ڕاگەیاندنی ئەمریكا بۆ دروست كردنی "هێزێكی ئاسایشی سنور" لە جەنگاوەرە كوردەكان ، لە بابەتێكدا كە لە ڕۆژنامەی "ئیندبندنت"دا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت: بەوپێیەی عەقید تۆماس فێڵ كارێكی بەدەست هێنا خۆزگەی پێناخوازرێت ، كاتێك یەكەم هەوڵی فەرمی ڕۆژئاوای بۆ دابەش كردنی خاكی سوریا لەسەر بنچینەی ڕەگەزپەرستی و تافەگەری ڕاگەیاند .

فێسك ئاماژە ئەكات كە فێڵ هەستی كرد بێت یان هەستی نەكرد بێت ئەوە دوای لێدوانە تایبەتەدیەكانی چەند ڕۆژی رابردوی كەوتووە ، كە كرانەوەیەك بو لەسەر دروست كردنی هێزێكی نوێی زۆررینە كورد بۆ زاڵبون بەسەر هەزاران كیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاكی سوریا .


بەڵام لایەنی عەرەبی لە ناویشیاندا "هێزی ئاسایشی سنور" كە ژمارەیان ئەگاتە 30 هەزار چەكدار و حاڵی پشكنینیان لە ڕۆژئاوادا و بەدرێژایی دۆڵی روباری فوڕات كۆنتڕۆڵ كردووە .


فێڵ ڕایگەیاند: "جەنگاوەرەكان بە شێوەیەك ڕێگەیان ئەدرێت كە هێزێك دروست بكەن بە پێچەوانەی ئەو دانیشتوانەی لە ڕوی تایفەگەری و ڕەگەزپەرستیەوە خزمەتیان ئەكرد" . هەروەها كوردەكان پارێزگاری لە كوردەكان ئەكەن ، لە كاتێكدا عەرەب (سوننەكان بە دیاری كراوی ، هەرچەندە زۆریش نین) بەسەر ئەو ناوچانەدا زاڵ ئەبن كە كوردی نین و كەوتونەتە سنورە كوردیەكان لە باكورەوە ، ئەوەش بانگەشەیە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕێكی ناوخۆی .

"بریارەكە بێ پاداشت بو"

وە ڕۆبەرت فیسك بەڵگەی لەسەر بونی تێكگیرانی بریاری ئەمریكی پێشكەش كرد و وتی: پێویست بو لەسەرمان تەنها تیشك بخەینە سەر هاوپەیمانی بچوك و بێ پێشەكی كە بووە هۆی ئەو بریارە لە نێوان ڕژێمی سوریا – كە زۆر بە گەرمی لە ئامادەكاری بست بە بستی خاكەكە ئەو خاكەی كە قاعیدە و داعش و چەندانی تریش لە هێزی سەربازی داگیریان كرد - و توركیا ، كە لە هەمان كاتدا و بەدیاری كراویش بۆ لەناو بردنی ڕێمی سوریا هەوڵ ئەدرا .

سەرۆكی توركیا رەجەب تەیب ئۆردوغان بەڵێنیدا بە "خنكاندنی" ئەو "سوپا تیرۆرستیە"ی نوێ و هاوپەیمانەكەی ئەمریكا ، بەو شێوەیە وەسفی كرد ، بەو پێیەی هێزێكی كوردی حوكمی تیادا ئەكات كە بریتیە لە پارتی كرێكارانی كوردستان كە لای ئەنقەرە و واشنتۆن لە ریزبەندی لیستی تیرۆر دایە ، ئەوكات ڕژێمەكەی ئەسەد دروست كردنی ئەو هێزە كوردیەی بە "دوژمنی یارمەتیدەر" لەسەر سەروەری سوریا وەسف كرد ، بەڵام ڕوسیا هۆشداریدا لە دابەش كردنی سوریا .

بە وتەی ڕۆبەرت فیسك: لە راستیدا توركیا مافی خۆیەتی گومانی هەبێت دەربارەی دەست بەسەرداگرتنی پارتی كرێكارانی كوردستان بەسەر گروپە چەكدارە كوردە ناوخۆییەكان ، بەو پێیەی ئەسەد لەسەر هەقە لە وەسف كردنی بۆ دروست كردنی "هێزی ئاسایشی سنور" بە دوژمنایەتی كردن بۆ سەر سەروەری سوریا "بە ڕوانین لەوەی كێ حوكم ئەكات" هەروەكو ڕوسیا زۆر باش هەستی پێ كرد بو ، كە كاری دابەش كردنی ئۆكرانیا زۆر ناخایەنێت ، ئەی چۆن هەڵسوكەوتی فێڵاوی و لێكچوی ئەمریكا بزانین؟ .

پەیوەندی نێوان كورد و بەشار ئەسەد

ڕۆبەرت فیسك لە بابەتەكەیدا تیشك ئەخاتە سەر سەرەتای پەیوەندیەكانی نێوان ڕژێمی بەشار ئەسەد و هێزە كوردیەكانی سوریا ، ئەڵێت: لەسەرەتای شەڕ لە سوریا "یەكەكانی پاراستنی گەل" یارمەتی و هاندانی لە لایەن دەستەڵاتداریەتی سوریاوە لەبەرامبەر قاعیدە و داعشەوە چەند هێزێكی تر لە كۆمەڵە جیهادیەكان وەرگرت كە ویستیان بەسەر سوریادا زاڵ بن و دەستی بەسەردا بگرن ، (وە دواتریش بەرەی نوسرە پەیابو) .

سوپای سوریا دەیان هەزار چەكی دایە هێزە كوردیەكان لە پێناوی بەرگری كردن لە خۆیان ، وە لەسەرەتاوە بەشار ئەسەد خۆی مەتحی ئەكردن لە ڕوبەروبونەوەیان لەگەڵ هێزە تیرۆرستیەكانی داعش و قاعیدە .

ڕۆبەرت فیسك پوختەی سەردانی پێش 3 ساڵی دەگێرێتەوە كە ڕۆیشتووە بۆ سەر سنورەكانی سوریا و توركیا ، قسەی لەگەڵ سەربازەكانی سوریا و هاوپەیمانە كوردەكان لە ڕۆژئاوادا كردووە .

بەو پێیەی كوردەكان كە قسەیان كردووە حەزیان كردووە ناوچەیەكی فیدڕاڵی بۆخۆیان لە باكور دروست بكەن ، سوێندیان خوارد كە ئەوان ئازارەكانیان لە دەستی بەشار ئەسەدیان لەبیر نەكردووە ، لەبەرامبەردا سەربازەكانی سوریا ئارامیان گرتووە ئەگەرنا بەهیچ شێوەیەك پاشەكشە لە یەك بستی خاكی سوریا بۆ كورد ناكەن .

 

خاڵی گواستنەوە

لە دوای ئەو نزیك بونەوەیەی نێوان كوردەكان و بەشار ئەسەد لە یەكتری كە بە پلەی یەكەم لەسەر بەرژەوەندی بو ، بریارێكی ئەمریكی هات بە وێران كردن و لەناوبردنی داعش و گەمارۆ خستنە سەر شاری موسڵ لە عێراقدا ، و هێرشیش بكرێتە سەر بنكەكانی داعش لە رەقەی ناو خاكی سوریادا .

ئەوكات واشنتۆن هەستا بە دروست كردنی یەكەم میلیشیای بێلایەن بۆ داعش و ئەسەد و شوێنكەوتووەكانیان ، لە وێنەی كۆمەڵە سیاسیەكانی هاوشێوە و لەیەكچو ، بەڵام هەمو ئەو هێزانە كە كورد بون لە عێراق و لە سوریادا ئەوەنە بەهێز نەبون ، وە لە سوریاش وەكو دەوڵەت بەرگریكار نەبون .

وە بەهەمان شێوە میلیشیاكانیش بەبێ پاڵپشتی هێزی ئاسمانی ئەمریكی هێزێكی سەرەكی نەبون ، لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا ناوێك لەسەر شاشەی تەلەفیزیۆنەكان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەركەوت لە بەكارهێنانی نیشانەی دەقەكان ، كە شەرعیەتی ئەدا بە هەڵگەراوەكان .

ئەو سەرئێشەیە ناوەكەی گواستەوە بۆ "هێزەكانی بەرگری سوریای داواكراو لەلایەن ئەمریكا" وە هەمو میلیشیاكان بەوپەڕی ئازایەتیەوە شەڕیان كرد لە ڕێگاوە بەرەو باشور تا ئەوە بو دەستیان گرت بەسەر شاری رەقە ، كە گەورەترین شاری سوریایە .

بەمەرجێك سوپای سوریا بە دوری 12 میل لە شاری رەقە دور بو ، وە ناوەندێكی هەماهەنگییان لە گوندی مەحاتە لە قوڕ دروست كرد ، وە نزیك بو لە ڕوباری فورات ، كە زابتەكانی سوپای سوریا و چەكدارە كوردەكان و عەقیدەكانی ناو هێزی ئاسمانی ڕوسیا لەلایەن ئەمریكیەكانەوە كۆكرانەوە و كۆبونەوەیان بەشێوەی خولی پێ ئەكرا .

ڕۆبەرت فیسك ئەڵێت: لە ناو بارەگاكانیان لە شاری ڕەقە چاوی بەهەمویان ئەكەوت ، وە دەستەڵاتداریەتی سوریا دەستی كردەوە بە دوبارە دروست كردنەوەی حكومەتی ناوخۆیی "كە لایەنگری بەشار ئەسەد بون" لە شاری ڕەقە ، سەرەرای ئەوەی كە شارەكە وێران كرابو بەڵام دوبارە كارەبای لە تۆری حكومەتی سوریاوە گێرایەوە بۆ شاری ڕەقە ، و موچەی بۆ خانەنشینان ، و بیمەی تەندروستی و چەندین خزمەتگوزاری تری گەراندەوە بۆ شاری ڕەقە .

بە واتایەكی تر " ڕۆبەرت فیسك" ئەڵێت: "سوریا كارێكی كرد بو تا سەروەری شاری ڕەقە بپاێزێت ، بەڵام زۆرێك لە چەكدارە كوردەكان لەلایەن ئەمریكیەكانەوە چەكدار كرابون و شەقامەكانی شاریان داگیر كرد بو" .

 

"خیانەتی ئەمریكا" لە كوردەكان

لە ناوچەكەدا ژمارەیەكی تر لە تایفە و رەگەزپەرست و ئاینیەكان ئەژین: موسڵمانی سوننە و مەسیحی شەراكیسە و ئەرمەن و توركمان و شیشانیەكان ، وە عەقید فێڵ "كە پلەدارێكی سەربازی ئەمریكیە" بەڵێنیدا لە داهاتودا ناوچەكە لە ژێر دەستیان دابێت ، سەرەرای دابەش بونی ڕەگەزپەرستی و تایفەگەری . ڕۆژنامەنوسە بەریتانیەكە ئاماژە ئەكات و ئەڵێت: "هێزەكانی سوریای دیموكراسی" (كە كوردەكان بەشێكی گەورەی پێكهاتەكە بون) زۆر بە ڕونی و بە ئاشكرا ڕۆڵیان گێرا .

هەروەها وتی: دوای ئەوە هەمو ئەو هێزانە ڕۆڵی هێزی سەربازە ئەمریكیەكانیان بینی لەسەر زەوی ، ("بێگومان پێویست بو جارێكی تر لە ژێر ناوێكی تردا دروست بكرێنەوە تا بتوانن ببنەوە بە پاسەوانی ئاسایشی سنور" –كە بێگومان ڕێگەیان پێئەدرێت ، وسامی ڕۆژنامەنوس سەرقاڵی نوسینەوەی كتێبی كورت كردنەوەی ناویان بەبێ نیشانەی دەق- كە بەسەر ئەو بەشەی خاكی سوریادا زاڵ بون كە دور بو لە سنوری توركیا ، وە دەستەبەری پاراستنی ئاسایشی توركیا ناكات ، و هەمو هێزەكان ئەگەر پێویست بكات وەكو پێشو پشت ئەبەستێت بە تەواوی چەك و هاوكاریەكانی هێزی ئاسمانی و وشكانی و لێدانی ئاسمانی ئەمریكی) .

وە ڕۆبەرت فیسك تەئكید ئەكاتەوە "كە كوردەكان هەمو كات خیانەتیان لێ ئەكرێت ، چونكە تەنها هێزی تازەیە لەسەر گۆڕەپان ماوەنەتەوە ، ئەمریكیەكانیش پێیان وایە مانەوەیان پێویستە ، لەدوای ئەوەی لە ژێر رەحمەتی سوریا و توركیادا دەمێننەوە بەو پێیەی كە نەبنە مەترسی بۆ سەریان" .

وە بۆ ماوەیەكی زۆر ئەردۆغان و بەشار ئەسەد پێیان وابو دوژمنی دەوڵەتەكەیان توشبونە بە "تیرۆر" ڕۆبەرت فیسك ئەڵێت: ئەوە وشەیەكی مەترسیدارە ، ئەسڵیەكەی بۆ ڕوسیای قەیسەری و جەنگی جیهانی دووەم ئەگەرێتەوە ، پێش ئەوەی دیمەنەكە زیاد بكات و بگاتە لوتكەی هەرەشە بۆ سەر ئەمریكا و میدیاكارانی جیهانی .

وە هەروەها وتی ئەنقەرە و دیمەشق بەشێوەیەك هەڵسوكەوت لەگەڵ كوردەكان ئەكەن تا بەردەوام ملكەچیان بن ، وە بەدڵنیاییەوە دیمەشق هیچ كات ڕێگە نادات بە دروست بونی دەوڵەتێكی بچوكی كوردی لە سەر خاكەكەی ، یان توركیا بەهەمان شێوە ڕازی نابێت بە دروست بونی دەوڵەتی كوردی بەدرێژایی هاوسنوری ڕۆژئاوای وڵاتەكەی ، هەرچەندە عەلمانی و لیبڕاڵی یان ئیشتراكی بێت .

ڕۆژنامەنوسە بەریتانیەكە لە كۆتایی بابەتەكەیدا دەڵێت: "لە راستیدا هێزی ئاسایشی سنور" تەنها پێك هاتووە لە (230) سەربازی میلیشای چەكدار كە لە ژێر چاودێری و ڕاهێنان دان ، بەڵام ئەو هێزانەی شوێنكەوتەی ئەو میلیشیایەن پێكهاتون لە (29779) چەكدار .

وتیشی: "ئەگەر عەقید فیڵ لە لێدوانەكەیدا ڕاست ئەكات ، ئەوە ئەو چەكدارانە ئامادەن بە گۆڕینی خۆشەویستییان لە كۆمەڵەیەكی چەكداری داواكراو لە لایەن ئەمریكاوە بۆ وڵاتێكی زلهێزی تری جیهانی ، بۆ ئەوەی لەبەردەم ئۆردۆغان و بەشار ئەسەد و هەروەها پۆتیندا بوەستن و ڕوبەڕویان ببنەوە ، واتا كێشەكە هاوبەشە و شایەنی گڤتوگۆی زیاترە چونكە سوریا جێگای تموحی سیاسی زیاتری ئەمریكایە" .

م-ع-كانی

 

هه‌واڵی گرنگ