جێگری پارێزگاری هەڵەبجە مژدەیەکی خۆش دەداتە هاوڵاتیانی پاریزگاکەی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە مژدەیەکی خۆش دەداتە هاوڵاتیانی پاریزگاکەی

 

 

کوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەساڵح
 
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بۆکارو باری هونەری مژدە دەداتە هاوڵاتیانی پاریزگاکەی کە بڕی سێ ملیار دینار بۆ کردنوەی هۆڵێکی شیاو ڕەزامەندیلەسەر دراوە .
 
کاوە شێخ عەلی جێگری پاریزگاری هەڵەبجە بۆ کارو باری هونەری لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند : بڕیار دەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەحمەدی حاجی ڕەشید پەیوەندی پێوەکردم کە توانیویانە ڕەزامەندی( سێ) ملیار دینار بۆ هۆڵێک بۆ هەڵەبجە لە بەغداد دابین بکەن .
 
ڕاشیگەیاند : هیوادارین بەزووترین کات بکەوێتە بواری جێبەجێکردن و بتوانین خزمەتی شارەکەمانی پێبکەین .
م-ع-كانی

 

 

هه‌واڵی گرنگ