هەتاو حەمە سالح: ئێستا هەموو خوێندكارانی تواناسازی دوچاری قەیرانێكی دارایی زۆر گەورە بوونەتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەتاو حەمە سالح: ئێستا هەموو خوێندكارانی تواناسازی دوچاری قەیرانێكی دارایی زۆر گەورە بوونەتەوە

هەتاو حەمەسالح حسین خوێندكاری دكتۆرا بەشی میدیا لە زانكۆی نۆتینگهام ترینت لە بەریتانیا سەبارەت بە بەرنامەی تواناسازی چەند پرسیارێكی ماڵپەری كوردیو وەڵام دەداتەوە.

لەئیستادا گەورەترین گرفتی بەرنامەی تواناسازی چیە؟

هەتاو حەمە سالح : سەرەتا دەتوانم بڵێََم پرۆژەی تواناسازی یەكێك بوو لەپرۆژە هەرە گەشەسەندوەكانی هەرێمی كوردستان كە بەداخەوە هەر لەگەڵ هاتنە بوونیەوە پاش ماوەیەكی كەم شكستی پێهینرا و وەستاندرا, لە كاتێكدا لە هەموو ولاتاندا تەنانەت بە عیراقیشەوە كاتیك بەرنامەیەكی بەمجۆرە پیشكەوتوو دادەنریت بەهەموو جۆریك هەوڵی بەردەوامی و سەرخستنی دەدرێت نەك پەكخستنی, پێویستە بزانریت گەر ئەو پرۆژەیە وەك ئەوەی بریار بوو بەردەوام بوایە كوردستانیش پاش ماوەیەكی تر لە رووی زانستیەوە پێشكەوتنێكی باشی بەخۆوە دەبینی, هەروەها زۆر كەم و كورتی و لاوازی بواری زانستی لە نێوەندی زانكۆكاندا پردەبویەوە, بەڵام زۆر بەداخەوە زۆر بەئاسانی حكومەتی هەرێم بەچەند بەهانەیەكی بێ جێ ئەو بەرنامەیەی راگرت و تەنانەت پێدچێت لەنیوەی پرۆسەكەدا دەستبەرداری ئەوقوتابیانەش ببێت كە لەناوەراستی خوێندنەكانیاندان, ئێستا هەموو خوێندكارانی تواناسازی دوچاری قەیرانێكی دارایی زۆر گەورە بوونەتەوە, هەموو ئەوانەی كەئێستا ماونەتەوە واتە لە ساڵی دووەم یان سێهەم و چوارەمی خوێندندان ناچار بوون خۆیان خەرجی خوێندنەكانیان و بژیوی ژیانیان دابین بكەن كە ئەمەش مصروفیكی ئێجگار زۆرە, بۆ نمونە بۆ ئەمساڵی خوێندن تاوەكو ئێستا وەزارەت پارەی خوێندن و بژێوی ژیانی بۆ هیج خوێندكارێك صرف نەكردووە, بۆ ئەمەش هەقی هەر قوتابیەك بۆ خوێندنی ئەمساڵ لە 5 دەفتەر بۆ 7 دەفتەرە ئەمە جگە لەوەی تائیستا زۆربەی قوتابیان هەقی مصروفی ساڵی پاریشیان وەنەگرتووە كە نزیكەی 2 دەفتەرە, ئەڵبەت ئەمەش بەپێی ئەو بەشەی كەدەخوێنریت دەگۆرێت, بێگومان بۆ بەشە زانستیەكان كرێی خویندنیان هەندیك جار دوو ئەوەندەی بەشە مرۆڤایەتیەكانە, من لێرەدا مەبەستم خوێندكارانی دكتۆرایە لە وڵاتی بەریتانیا چونكە خوێندن لەم وڵاتەدا زۆر گرانە و بەراستی هیج خوێندكارك ناتوانێت خۆی دابینی بكات ئەو مصروفە زۆرە بكات, ساڵی خوێندنی ئەمساڵمان وا بەرەو نیوەی ساڵ دەروات تا ئێستا وەزارەت هیج پلانیكی نیە هیج وەعدێكێش نادات بەوەی كە لە داهاتوویەكی نزیكدا مافە داراییەكان صرف دەكات, زۆر بەخەم ساردیەوە مامەڵە لەگەل گرفتەكەدا دەكات, ئەمەش بەراستی كەمتەرخەمیەكی زۆر گەورەی حكومەتە بەرامبەر خوێندكارانی تواناسازی كە پێویستە رای گشتی لەسەر بێتەدەنگ.

كوردیو : قوتابی كورد تا چەند توانیان سود لەو پرۆسەیە وەرگرن؟

هەتاو حەمە سالح : سوود زۆر وەگیراوە, قوتابی كورد وەك یەكەمجار توانی مافێكی سەرەتایی خۆی وەربگریت و بە هەوڵ و زیرەكی و توانای خۆی دەرگای دەرەوەی بە روودا بكریتەوە, بەهۆی ئەم بەرنامەیەوە لەماوەیەكی كەمدا سەدان قوتابی كورد بروانامەی ماستەریان لە باشترین زانكۆكانی جیهان بە دەستهێنا, قوتابیەكان زۆر بەتوانا و لێهاتوویەكی زۆرەوە خوێندنەكانیان لە كاتی خۆیدا تەواو كردوە, سەرباری چەندین كێشەی گەورە وەك كێشەی دارایی و زمان و هەروەها جۆری سیسمی خوێندن كە بەتەواوەتی جیاواز بوو لەگەل كوردستاندا قوتابیانی تواناسازی توانیان بەسەركەوتوویی بیبرن.

كوردیو : ئایا تواناسازی كۆتایی هاتووە یان ئەوە قۆناغەكانی كۆتایە، بۆیە حكومەت بایەخی بۆی كەمبۆتەوە؟

هەتاو حەمە سالح : بەڵی ئەوە ئێستا 3 ساڵە هیچ ناوێكی تازە و راوندی تازە دەرنەچووە بەڵام هێشتا ژمارەیەك قوتابی نەیانتوانیوە سەفەر بكەن بۆ خوێندنەكانیان هەندێك بەهۆی كێشەی زمانەوە بووە هەندێكی تریش هێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا كارەكانیانی بۆ بەرێنەكردوون چونكە وەك وتمان لە رووی داراییەوە كێشەی هەیە, دوا خاڵیش دەبێت بزانین كە ئێستا وڵاتە ئەوروپیەكانیش و بە تایبەت بەریتانیا ڤیزا بەئاسانی بەقوتابیەكان نادات چونكە ئاگارداری گرفتی دارایی خوێندكارە كوردەكانە لە وڵاتەكەیدا.

كوردیو : ئایا شۆرنەكردنەوەی تواناكانی تواناسازی بەشێویەكی كرداری بۆ ناوەندەكانی خوێندن لە باربردنی پرۆسەكە نییە؟

پرۆسەی تواناسازی چی لەسەر خەرمانی زانستی كوردی جێهیشتوە؟دەتوانین بڵین تازەیەكی هێناوەتەوە سەر بواری زانست؟

هەتاو حەمە سالح : بە راستی ئەمە برسیارێكی جوانە, زۆر راستە بی پلانیەكەی تەواو لە كارەكانی وەزارەتی خویندنی باڵادا هەیە, بەجۆرێك خویندكاری ناردووەتە دەرەوە مەصروفێكی زۆری بۆ كێشاوە كەچی لەلایەكەی ترەوە هەلی دامەزراندن یان خزمەتكردنی بێ نەداوە, تەنانەت لە لایەن زانكۆكانیشەوە گرنگیەگی ئەوتۆ بە پسۆری و شارەزایی قوتابیەكانی بەرنامەی تواناسازی نادرێت, كەلەراستیدا هەر یەكە لەو خوێندكارانە بە كۆمەڵێك شارەزایی و تەكنیكی نوێی خوێندنەوە گەراونەتەوە كە پێویست دەكات ئەوەی وەریان گرتووە سوودی لی ببینێریت بۆ گۆرینی ستایلی خویندن بە تایبەت لە رووی تویژینەوە و نووسیندا, بۆ نمونە وەك دەزانین ئێستا فیڵدی توێژینەوەی زانستی لە زانكۆكانی كوردستاندا زۆر سادەیە و بە شێوەیەكی تەقلیدی دەروات, بنەماو یاساو ریساكانی تویژینەوەی ئەكادیمی بەریژەیەكی بەرچاو رەچاوناكریت, ئەگەر بە شێوەیەكی روونتر بیڵیم وەرگرتن و كۆپی كردنی و دزینی بابەتی نوسەریكی تر و دانانی بە ناوی خۆوە شتیكی زۆر باوە لە كوردستاندا كە ئەمە لە ولاتانی تردا بە كفریكی گەورەی زانستی دادەنرێت و لیخۆش بوونی تیدانیە و خوێندكاری لەسەر سزا دەدرێت بە دەركردن یان دەرنەچوون, كەواتە لانی كەم هەر یەكە قوتابیانی تواناسازی كە گەراونەتەوە كوردستان بە شێوەیەكی زۆر باش فێری ئەوە كراون (بیگومان خۆشیان كردوویانە) كە چۆن بتوانن تویژینەوەیەكی ئەكادیمی بەهەموو پێوەرێكی زانستی ئەنجام بدەن كە لە سەدا سەد موڵكی خۆیان بێت, بێگومان ئەمەش دەستكەوتێكی گەورەیە گەر بزانرێت بەگەر بخرێت, ئەمە جگە لە فێربوون و شارەزا بوون لە زمانە جیهانیەكان وەك ئینگلیزی یان فەرەنسی كەئەمەش دیسانەوە كەلێنێكی تری گەورەی زانكۆكانی كوردستان پردەكاتەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ