(100)رۆژ ماوە بۆدەست پێكردنی یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا كەبریارە لە (10)حوزەیرانی داهاتوو دەست پێبكات ، پێش دەست پێكردنی یاریەكانی دوو جەولە لە یاریەدۆستانەكان بەرێوە دەچێت .
وا بریارە سەرجەم هەڵبژاردەكان لە (31)ئایا لیستی یاریزانەكانیان پێشكەش بە یەكێتی تۆپی پێ ی ئەوروپا بكەن .
وا بریاەر خولی ئەوروپی لە ناوەراستی مانگی ئەیار بەكۆتا بێت و یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا لە (28)ئەیار ئەنجام بدرێت ،بەڵام ئەمە كاریگەری لە سەر ئامادە كاری هەندێك لە هەلبژاردەكان نابێت .
ئەمەی خوارەوە لیستی چەند روداوێكی وەرزشیە لە كیشوەری پیر بەر لە دەست پێكردنی یاریەكانی یۆرۆی (2016).
لە (24-29)ئەم مانگە چەند یاریەكی دۆستانەی نێو دەوڵەتی بەرێوە دەچێت یاریە گرنگەكان بەم شێوەیە دەبێت :
ئیتاڵیا × ئیسپانیا
هۆڵەندا × فەرەنسا
ئەڵمانیا × ئینگلتەرا
رۆمانیا × ئیسپانیا
ئەڵمانیا × ئیتاڵیا
ئینگلتەرا × هۆڵەندا
فەرەنسا × روسیا
لە (14-15)ئایاری داهاتوو خولەكانی ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و فەرەنسا و ئیسپانیا بەكۆتا دێت .
لە (18)ئایاری داهاتوو یاری كۆتایی خولی ئەوروپی لە شاری بازل بەرێوە دەچێت .
لە (28)ئایاری داهاتوو یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانی ئەوروپا لە شاری میلانۆ بەرێوە دەچێت
لە (31)ئایار ناسنامەی یاریزانەكان ئاشكرا دەبێت كەبەشداری یۆرۆی (2016)دەكەن .
لە كۆتایەكانی مانگی ئایار و سەرەتاكانی مانگی یۆنیۆ گەشتێكی یاریە نێو دەوڵەتیەكان بەرێوە دەچێت .
لە (10)حوزەیرانی داهاتوو یاری دەست پێكی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت لە نێوان فەرەنسا و رۆمانیا لە یاریگای ستاد دو فرانس .