كاندیدى ژماره (11) له لیستى (119) به‌ره‌ى ئیصلاح له چاو پێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كوردی‌و باس له‌كۆمه‌ڵێك لایه‌ن ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت ، له‌بوارى كشتوكالَدا یه‌كێتى و پارتى ئه‌نفالێكى كوردیان كردوه ، تهمانایى ئه‌وه ده‌كات له‌ماوه‌ى (27)ساڵى رابردوو دهسهلاَتى كوردى به‌هه‌شتێكیان دروست بكردابوایه بۆخه‌ڵكى كوردستان به‌ڵام جۆرێك له‌جۆره‌كانى جه‌هه‌نه‌میان درووست كرد.
كاندیده‌كه‌ى لیستى هاوپه‌یمانى به‌ره‌و ئیصلاح رایده‌گه‌ینێت , ئه‌گه‌ر توانى متمانه‌ى جه‌ماوه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت به‌ڵێن ده‌دات خزمه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمان بكات, ئاشكراى ده‌كات ئه‌وه‌ى باسى ده‌كات و ئه‌وه‌ى كارى له‌سه‌ر ده‌كات لاى ئه‌و مه‌بده‌ئه چونكه رابردوو شاهێده له (25) ساڵى رابردوو له خزمه‌ت ئیش و كارى وڵات نیشتیمان و خه‌ڵك و شار دا بووه.
( كاوه مه‌مه‌ند فه‌ره‌ج ) زیاتر ده‌لێت : نه موجامه‌له ده‌كه‌ین نه موزایه‌ده ده‌كه‌ین , سێ هێز له لیستى به‌ره‌و ئیصلاح دایه ئه‌وانیش یه‌كگرتووى ئیسلامى و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و چاكسازى و گه‌شه ,وه سه‌ربه‌خۆكان ،بۆیه بهبرواى من تاكه هاوپه‌یمانیه له‌سه‌رتاسه‌رى كوردستان, ئه‌م هه‌ڵبژاردنه یه‌ك هاوپه‌یمانى تیایه ئه‌ویش هاوپه‌یمانى به‌ره‌و ئیصلاحه , كه كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ى ئاماده كردووه له داهاتودا ده‌یخاته به‌ر دیدى ده‌نگده‌رانیه‌وه ، هه‌روه‌ك چۆن له‌رابردوو كارمان كردووه بۆدهرخستنى گه‌نده‌ڵیه‌كان وناههقیهكانى به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه كراوه ، ئێمه له‌گه‌ڵ جه‌مع و جهماعهتێكین هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ناعه‌داله‌تی ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌مان ره‌ت كردۆته‌وه, كه ئه‌مه دورشمى سه‌ره‌كى ئێمه بووه, بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ دهسهلاَتى كوردى تووشى روبه‌روو بونه‌وه بوین ،چونكه پشتگیرى ستهمهكانى ئه‌وانمان نه‌كردوه به‌درێژایى (27)ساڵى رابردوو ، زۆرن ئه‌وانه‌ى پاڵپشتى دهسهلاَت ده‌كه‌ن و ئه‌وا یهكگرتوهكانن به‌شمه‌ینه‌ت خواوراون به‌درێژایى ئه‌م ماوه‌یه به كرده‌وه له‌به‌ره‌ى ئۆپۆزسیۆن دابوین, ئێستاش هه‌ر ئه‌م كاره ده‌كه‌ین , به‌رده‌وام ناره‌زایى خۆمان به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتى كوردى هه‌بووه ،ئێمه تهمانامان ده‌كرد ئه‌وانه‌ى به‌كوردى قسه ده‌كه‌ن و حوكمرانى كوردى ده‌كه‌ن ، كوردستانیان بكردابوایه بهههشتێكى سه‌ر زه‌مین , به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م كوردستانه‌یان كرده جۆرێك له‌جۆره‌كانى جه‌هه‌نه‌م , ئه‌وه بارودۆخى كاره‌با و بارودۆخى رێگا‌و بان و بارودۆخى نیو موچه , ئه‌وه‌یه بارودۆخى لاوه‌كانمان و بارودۆخى بێكارى و وه ده وهجهبه دامه‌زراندن نیه له چ وڵاتێكى ئه‌م سه‌رزه‌ویه ده وه‌جبه ده‌رچوانى كۆلیژ و په‌یمانگاكان هه‌بێت دانه‌مه‌زرابێت , تا ئێستا ولاتهكهت سیاده‌ى نیه و ده‌ستورت نیه ، نا‌توانیت سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم یه‌كلا بكه‌یته‌وه .
كاندیده‌ى یه‌كگرتوى ئیسلامى كوردستان ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه , ئێمه كارده‌كه‌ین بۆبهدى هێنانى حكومرانى ره‌شید و هه‌وڵ ده‌ده‌ین سیسته‌مێكى دیموكراسى بێته كایه‌وه , ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مایى سه‌روه‌رى یاسا‌و داد په‌روه‌ریه‌وه بێت ، ئێمه بۆیه به‌رگرى له‌سندوقى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین چونكه بروامان وایه دوا حه‌له بۆگه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ى ده‌مانه‌وێت , یه‌كگرتوه‌كان پێداگرى لهبهدى هێنانى سیسته‌مى په‌رله‌مانى ده‌كه‌ینه‌وه , لیستى (119) وا ده‌بینێت سیسته‌مى په‌رله‌مانى ده‌توانێت زۆرسود به بونیاد نانى ولاَت بگه‌ینێت , ده‌ستور و گه‌رانه‌وه بۆپه‌رله‌مان له پرسه چاره‌نوس سازه‌كان یه‌كێكه له ئه‌وله‌ویه‌تى كاره‌كانى ئێمه، كه به‌داخه‌وه به‌هۆى نه‌بوونى ده‌ستور زۆر پرس هه‌یه تێده‌په‌رێت و زۆر پرسى تر حسابى ئه‌وتۆى بۆناكرێ .
پارێزگارى كردن و په‌ره پێدانى فره نه‌ته‌وه‌ى سیاسى و ئاینى زۆر گرنگه به‌لامانه‌وه وهكار ده‌كه‌ین بۆدروست كردنى حكومه‌تى تهقنوقرات و ره‌خساندنى هه‌لى یه‌كسان بۆ وه‌رگرتنى پۆستى باڵا له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوى , یه‌كێك له‌كێشه‌كان دواهه‌مین راپۆرتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاشكراى ده‌كات هۆكارى دواكهتووى ولاَتى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست ئه‌وه‌یه كاتێك پله‌و پۆستێك دیارى ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى لیهاتوى نیه .
ئیمه كار ده‌كه‌ین بۆبهدى هێنانى سیسته‌مى سیاسى په‌رله‌مانى داد په‌روه‌ر له هه‌رێمى كوردستاندا ،(27) ساڵه یه‌كێتى و پارتى ئه‌م هه‌رێمه‌یان به‌ده‌ردێك بردوه،له‌روى سیسته‌مى كارگێرى و لا مه‌ركه‌زى نه‌یان توانیوه سه‌ركه‌توو بن و پارێزگاكان سه‌ربه‌خۆ نه‌بوینه ، رێز گرتن له‌مافه‌كانى مرۆڤ و نه‌هێشتنى چینایه‌تى و به‌هێز كردنى رۆلى میدیا و به‌هێز كردنى رۆلى ریكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و به‌ده‌خه‌وه دهسهلاَت به ئاراسته‌ى پێچه‌وانه ئه‌مه‌ى كردوه ،ئازادى به‌رته‌سك كردۆته‌وه‌و میدیا میداكارانى به‌شێكى كوشت و هه‌ره‌شه‌ى له به‌شێكى تر كرد ،رۆلى میداكانى به‌جۆریك قه‌تیس كردوه.
سه‌باره‌ت بهدامهزراوهكانى حكومه‌ت ، كاوه مه‌مه‌ند ده‌ڵێت : به‌نیشتیمانى كردنى دامه‌زراوه‌كان و دوور خستنه‌وه‌ى حزب له حكومه‌ت یه‌كێكه له‌و كیشانهى ماوه‌ى (27)ساله حكومرانى هه‌رێمى كوردستان پێوه‌ى ده‌نالێنێت , یه‌كێتى و پارتیش ناتوانن ده‌ستى لێبه‌ربده‌ن له‌هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له‌و خاڵه ره‌شانه‌ى به‌ده‌ست حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌یه ناتوانن لێ ده‌رباز بێ .
كاندیده‌كه‌ى لیستى به‌ره‌ى ئیصلاح ئه‌وه‌شى خسته‌روو , به‌هۆى ئه‌م ئه‌زمونه‌ى له‌بوارى كارگێرى هه‌مانه لهموعاناتهكانى ده‌وڵه‌ت دارى تێده‌گه‌ین ، سیسته‌مى فه‌رمانبه‌رى و خانه نشینى یه‌كێكه له خراپترین سیسته‌مه‌كان چونكه كه‌فائه و هاندانى فه‌رمانبه‌ران له ئاستێكى زۆر خراپ دایه ،سیسته‌مى ئیفاد ته‌نیا چه‌ند كه‌سێك سود مه‌ند ده‌بێت ،خه‌ڵكى لێهاتوو له‌م هه‌رێمه زۆره ,به‌ڵام سیستهمهكهسیستهمێكى خراپه , .
كاندیده‌كه‌ى لیستى به‌ره‌و ئیصلاح ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات رۆژانه ئه‌م ولاته تۆپ باران ده‌كرێت و سوكایه‌تى پێده‌كرێت كه‌سێك نیه وهلاَمى هه‌بێت .
سه‌باره‌ت به‌گه‌شه پێدانى ئابورى و ته‌ندروستى ئاشكراى ده‌كات, یه‌كێكى تره له‌و بوارانه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین كارى له‌سه‌ر بكه‌ین كه‌رتى كوشتوكال ,یه‌كێتى و پارتى ئه‌نفالێكى كوردیان كرد واى له‌و خه‌ڵكه كرد گوند و لادێكان جێبهێلێت , له هه‌مان كاتدا بوارى ته‌ندروستى یه‌كێكى تره له‌و مهجالانهى پێویسته به‌دوا چونه‌وه‌ى ته‌واوى بۆبكرێت و هیچ شتێك نه‌ماوه به‌ناوى ته‌ندروستى ,ئه‌گه‌ر ویژاندانى هه‌ندێك دكتۆر و په‌رستار نه‌بێت نه‌خۆشخانه‌كانى گشتى هى ئه‌وه نیه دڵت پێ خۆش بێت .
سه‌باره‌ت به‌خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان, كاندیده‌كه‌ى یه‌كگرتوو ئاشكراى ده‌كات , چوار ساڵى داهاتوو چوار ساڵى ئارامى نابێت بۆپه‌رله‌مان چونكه له‌چوار ساڵى رابردوو كۆمه‌ڵێك كێشه و قهیرانیانیان درووست كردووه ،یه‌كێتى و پارتى لێزانانه قه‌یران درووست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر كێشه تێپه‌رێت ئه‌وا كێشه‌ى تر درووست ده‌كه‌ن ، ئه‌م دوو حزبه له‌ماوه‌ى كار كردنى سته‌مێكى زۆریان له‌بواره‌كانى هونه‌رو شانۆ و وه له‌رۆڵ و پێگه‌ى گه‌نجان و ئافره‌تان كراوه ،وه‌سته‌م له‌ژینگه و سامانه سروشتیه‌كان و داهاتى ژێر زه‌وى و سه‌رزه‌وى كراوه .
سه‌باره‌ت بهواجبهكانى ئه‌ندام په‌رله‌مان و پێویسته چى بكات؟ ، كاندیدى ژماره (11) لیستى (119) ئاشكراى ده‌كات ,پێویسته ئه‌ندام په‌رله‌مان شۆرش بكات و قوربانى بدات و به‌رده‌وام بێت و به‌راستى ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى مه‌یدانى و له‌سه‌ر پێ بێ و چاو ترس نه‌بێ ، یه‌ك له ڤیچهرهكانمدا بۆكۆمپانیاى نه‌وتى شیواشۆك قسه‌م كردوه پێیان راگه‌یاندوم به‌درێژایى مێژوو هیچ په‌رله‌مانتارێك نه‌هاتۆته ئێره ،من كهكاندیدم چوم راستیه‌كانم پێ گوتون و ئیستاش ده‌یان جارى تر ئه‌م راستیانه ئاشكرا ده‌كه‌م وه دوو فیچهرى ترم ئاماده‌یه له‌سه‌ر بوارى گه‌نده‌ڵى و بوارى سوته‌مه‌نى .
له‌كۆتایدا داوا له هاوڵاتیان ده‌كات بۆئه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانیان به‌فیرۆ نه‌چێت ئه‌وا ده‌نگ بده‌ن به‌لیستى (119) ،چونكه ئه‌م لیسته لیستى جوانى و پاكى و به‌ها بالاَى و ئه‌زمون وو به‌رخودانه .
ن. ش