ئاماده‌كردنى: ئیسحاق عه‌لائه‌دین
دكتۆر مونسیف مهرزوقى سه‌رۆكى پێشوى تونس دوپاتى ده‌كاته‌وه كه‌وا ئیماراتى عه‌ره‌بى نینۆكى پشیله‌ى پرۆژه‌ى ئیسرائیلییه له ناوچه‌ى عه‌ره‌بى ، به‌ناوى چاكسازى و راستگۆییه‌وه سعودیه له پشتیه‌تى ، كه دواجار تۆڵه‌ى خۆى لێده‌كاته‌وه و یاریه‌كه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه .
مهرزوقى له چاوپێكه‌وتنێكدا ده‌ڵێت قه‌ته‌ر و توركیا باجێكى قورس ئه‌ده‌ن چونكه پاڵپشتى به‌هارى عه‌ره‌بیان كرد ، وه هه‌وڵى كوده‌تا له توركیا و سه‌رنه‌گرتنى ، و گه‌مارۆى ئابورى بۆ سه‌ر وڵاتى قه‌ته‌ر به پلانه‌كانى ئیسرائیل و به پاره‌ى ئیمارات بو .
وه له په‌یامێكى ناراسته‌وخۆدا بۆ پارتى نه‌هزه‌ى تونسى ، و بۆ بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان مهرزوقى ده‌ڵێت: "هه‌ر گرێبه‌ستێكى گوماناوى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدار و رِژێمه كۆنه‌كاندا ئه‌نجامه‌كه‌ى دۆرِان و له‌ناوچون و كوده‌تایه‌كى تونده" ، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بارودۆخى تونس گه‌یشتۆته ئاستێك كه رِاگهیاندنى ته‌ڵاقدانى نێوان ئیسلامیه‌كان و ته‌واوى رِژێمه كۆنه‌كان بكه‌ن" .
كۆمێنتى له‌سه‌ر رِاپرسى تونسى كه ناوى وه‌كو به‌هێزترین سه‌رۆكى داهاتوى وڵاتى تونس پێشنیار كراوه ، مهرزوقى وتى تائێستا بریارى نه‌داوه ، چونكه ئه‌وه پێش رِاگهیاندن پێویستى به كات و بریارى كۆده‌نگى هه‌مو لایه‌نه‌كان هه‌یه .
مهرزوقى پێشبینى ده‌كات كه ئه‌و رِژێمهى یارمه‌تى شۆرشه دژه‌كانى داوه رِوبهروى جه‌وله‌یه‌كى تازه ده‌بێته‌وه له شۆرشى به‌هارى عه‌ره‌بیدا ، كه زۆر توند‌وتیژتر ده‌بێت له‌وه‌ى پێش‌و ، داواشى له گه‌لانى عه‌ره‌بى كرد بۆ دوباره هه‌وڵدان ، به‌ڵام به شۆرشى ئاشتیانه نه‌ك شۆرشى چه‌كدارى ، تابتوانرێت سیسته‌مێكى دیموكراسى دروست ببێت و له داهاتودا پارێزگارى له وڵات بكات .
ئه‌وه‌ش ده‌قى چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه:
له‌دواى سه‌ركه‌وتنى شۆرشى دژایه‌تى له هه‌مو وڵاتانى عه‌ره‌بى ، نائومێدبون و بىَ هیوابونى گه‌لانى عه‌ره‌بى له به‌هارى عه‌ره‌بى دروست بو ، هه‌لسه‌نگاندنى به‌رێزتان بۆ ئه‌و حاڵه‌ته چیه؟
بهبۆچونى من واى ده‌بینم له‌شه‌ره‌كه‌دا زیانمان كرد به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه شه‌ره‌كه ده‌به‌ینه‌وه ، گه‌لانى به‌هارى عه‌ره‌بى به‌كورتى په‌یامێكیان هه‌ڵگرتبو: ئێمه دادپه‌روه‌رى و ئازادى و رێزمان ده‌وێت ، ئێمه نامانه‌وێت تۆڵه له ئێوه لكهینهوه ، ده‌مانه‌وێت برۆینه قۆناغێكى پێشكه‌وتو له كارى سیاسى عه‌ره‌بیدا ، بهبىَ توندوتیژى و تۆڵه‌كردنه‌وه .
به‌ڵام به‌داخێكى زۆره‌وه بۆرجوازیهتى گه‌نده‌ڵ ره‌تى كرده‌وه ، وه ته‌نها به‌شێكى كه‌مى ئه‌و بۆرجوازیهته په‌یامه‌كه‌ى پێگه‌یشت و وتى: ئێمه هیچ شتێكمان ناوێت جگه له مانه‌وه‌مان له ده‌سته‌ڵات به‌و شێوه‌یه‌ى كه هه‌یه ، وه ده‌مانه‌وێت موماره‌سه‌ى دهستهڵاتداریهتى به‌سه‌ر ئێوه‌وه بكه‌ین و ئیوه‌ش ته‌واو ملكه‌چ بن ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر توندوتیژیش بین به‌رامبه‌رتان .
ئه‌وه‌بو توندوتیژیمان له شۆرشى دژایه‌تیدا له سوریا و یه‌مه‌ن و میسر و لیبیادا بینى ، به‌شێوه‌یه‌ك له تونس كه‌مترین گه‌نده‌ڵییان ئاشكرا بو به‌رامبه‌ر به وڵاتانى تر‌ى عه‌ره‌بى ، به‌ڵام هه‌مان رِژێم و دیكتاتۆر بو ، بۆیه له تونس ئه‌و كوشتن و كوشتاره به‌و شێوه‌یه روى نه‌دا .
كێشه‌كه ئه‌وه‌یه خه‌ڵك پێیان وایه بوركانى عه‌ره‌بى ئه‌وه‌ى له 2011 ده‌ستى پێكرد و كۆتایى هات ، كه ده‌ستیان پێكرد بهبىَ ئه‌وه‌ى هه‌ست به دوباره شه‌حنى خۆیان بكه‌ن ، توره‌بون و رِژێمى دیكتاتۆریه‌تیان ره‌ت كرده‌وه ، به‌ڵام توشى هه‌مان هه‌ڵه بونه‌وه ، ترسان له‌وه‌ى له داهاتودا خراپتر و به‌هێزتر بته‌قێته‌وه و توندوتیژى زیاتر دروست بكات . بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان په‌ند و وانه له هه‌ڵه‌كانى پێشومان وه‌ربگرین ، وه گه‌لان رازى بكه‌ین له داهاتودا ته‌نها شۆرشى دیموكراسى و ئاشیانه ئه‌نجام بده‌ن .
چۆن ئه‌روانیته رِۆڵى وڵاتانى سعودیه و ئیمارات له ناوچه‌كه‌دا به‌گشتى و له وڵاتانى به‌هارى عه‌ره‌بیدا به‌تایبه‌تى؟
ئیمارات نینۆكى پشیله‌ى پلانه‌كانى ئیماراته له ناوچه‌كه‌دا ، هه‌روه‌ها هه‌ستاوه به دابین كردنى پاره و دارایى بۆ شۆرشه‌كانى دژایه‌تى كردنى به‌هارى عه‌ره‌بى ، به‌ڵام پێموایه له بنچینه‌دا بیركردنه‌وه‌ى یه‌هودیه‌ت و دورخستنه‌وه‌ى زۆربه‌ى ئه‌وانه‌یه كه به‌و شێوه‌یه بیرده‌كه‌نه‌وه له وێنه‌ى وڵاتانه‌ى به‌هارى عه‌ره‌بى ، و هه‌مو ئه‌و گومانانه‌ى له‌سه‌ریان هه‌یانه ، جگه له‌و وڵاتانه‌ى كه جێبه‌جێكارى پلانه‌كانى ئیسرائیڵن له ناوچه‌كه‌دا به‌گشتى و وڵاتانى به‌هارى عه‌ره‌بى به‌تایبه‌تى ، وه ئیسرائیڵ بۆ نمونه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵى وڵاتێكى دیموكراسى له میسر ناكات ، چونكه ئه‌زانێت گه‌لى میسرى به هه‌مو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتى فه‌له‌ستین ئه‌كه‌ن ، كاتێكیش رِژێمێكى دیموكراسى له میسر گه‌یشته حوكم و ده‌سته‌ڵاتى گرته ده‌ست ئه‌وه چیرۆكى په‌یماننامه و رێككه‌وتنه‌كانى ئۆسلۆ و كامپ ده‌یڤید و هه‌مو ئه‌وانه‌ى رابردو وه داهاتو كۆتاییان هاتووه .
بۆیه من پێموایه ئیسرائیڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان رِێگه به دروست بونى وڵاتانى دیموكراسى عه‌ره‌بى و سیسته‌مى حوكمى دیموكراسى جێگیر نادات ، وه سعودیه له شۆرشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى ئه‌ترسێت ، وه ئه‌و چاكسازیه وێران و بىَ سهروبهریانهى ئێستا ده‌ستى پێكردووه له ترسى ئه‌نجامه‌كانى شۆرشى به‌هارى عه‌ره‌بى بو ، وه په‌یامێكى رونى بۆ سعودیه‌ش نارد كه بێگومان ئه‌بێت گۆرانكارى بكه‌یت ، به‌ڵام ئه‌وان شێوازه‌كه‌یان دهگۆرِن كه نمونه‌ى نیه ، به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ئاماده‌كارى گه‌لانى عه‌ره‌بیه ، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر سعودیه هه‌یه .
گرتنى كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانى ره‌وتى ئیسلامى میانرِهو له سعودیه ، له نمونه‌ى سه‌لمان عۆده و سه‌فه‌ر حهوالى و وتاربێژان ، ئاینده‌ى سعودیه به‌ره‌و كوىَ ئه‌بات؟
ئه‌وه هاندانێكى گاڵته‌جاریه ، سعودیه خۆى به‌رهه‌م هێنه‌رى فكرى سه‌له‌فیه ، كه بووه هۆى دروست بونى بیرۆكه‌ى داعش ، و هێزه توندرِهوهكان ، بۆیه ده‌یانه‌وێت ئه‌مرۆ له‌و سه‌رئێشه‌یه رزگاریان بێت كه خۆیان به‌رهه‌میان هێناوه ، بێگومان ده‌یانه‌وێت هه‌مو ئه‌و بانگخوازانه به‌كار بێنن تا چاكسازى ئه‌و شتانه یه‌ك به‌یه‌ك بكه‌ن كه خۆیان تێكیان داوه و گه‌نده‌ڵیان تێدا كردووه ، ئه‌وه‌ش پهیرِهوى ستراتیژێكى هه‌ڵه‌یه ، چونكه ئه‌وان شته‌كانیان یه‌ك له دواى یه‌كدا تێكداوه ، گۆرانكارى ئێستا له رِێگهى ئایدۆلۆژیا و فكره‌وه یان له رِێگهى خوێندنه‌وه‌یه‌كى رِونهوه به‌رهه‌م نایه‌ت ، به‌ڵام له رِێگهى په‌رچه‌كردارى عهشوائى به‌رهه‌م دێت كه‌وا ته‌یارى سه‌له‌فیه توندره‌وه‌كان له ناوخۆى سعودیه ده‌یڵێن نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه .
كێشه‌ى كه‌نداو بووه رِوناكییهك بۆ تاریكى وڵاتانى به‌هارى عه‌ره‌بى ، چۆن ئه‌روانیته دروست كردنى و پاڵنه‌ره‌كانى و ئامانجه‌كانى ئه‌و كێشه‌یه؟
كێشه‌ى كه‌نداو بریتیه له شوێنكه‌وته‌ى به‌هارى عه‌ره‌بى ، ئه‌بینین سزادانى قه‌ته‌ر و ته‌نانه‌ت توركیاش به هۆى یارمهتیهكانیانهوه بو بۆ شۆرشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى ، وه گه‌مارۆدانى قه‌ته‌ر تێگه‌یشتنى مه‌حاڵ نیه به‌ڵكو به‌هۆى بونى كه‌ناڵى جه‌زیره‌یه ، كه بۆته هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى پرِوپاگهندهى بۆچونه‌كان و رِۆڵى ده‌وڵه‌تى قه‌ته‌ر له یارمه‌تیدانى شۆرشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى ، و یارمه‌تیدان بۆ تێگه‌یشتنى رموزهكان .
ته‌نانه‌ت كوده‌تا دۆرِاوهكهى توركیا په‌یوه‌ست بو به‌وه‌وه ، چونكه توركیا تاكه هێزه كه یارمه‌تى شۆرشه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بیدا ، و به رِاشكاوانه له ده‌زگاكانى رِایگهیاندنى توركیادا رِایگهیاند كه وڵاتانى كه‌نداو له پشتى كۆدهتاكهوه بون به‌تایبه‌تیش ئه‌بو زه‌بى كه به 3 ملیار دۆلار هاوكارى سه‌رخستنى كوده‌تاكه‌ى كرد به‌ڵام ئه‌نجامى نه‌بو .
چۆن ئه‌روانیته چونه‌ده‌ره‌وه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆعان له كاتى پێشكه‌ش كردنى وتارى ترامپ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان؟
ئه‌وه په‌یامێكى نارِهزایى رِون بو له دژى ئه‌و رِێگهیهى كه ترامپ له‌گه‌ڵ كێشه‌كانى عه‌ره‌ب و موسڵمانان كارى پێده‌كات ، به‌تایبه‌تیش كێشه‌ى دانپیانانى ترامپ به قودس كه پایته‌ختى ئیسرائیله ، ئه‌وه‌ش كارێكه ناكرێت سه‌ركرده‌یه‌كى به‌رێزى ئیسلامى قبوڵى بكات ، به‌داخه‌وه سه‌ركرده‌كانى تر‌ى عه‌ره‌ب ناره‌حه‌ت نه‌بون به‌وه‌ى كه ترامپ وتى ، ئه‌وه‌ش كارێك بو كه ئه‌ردۆغان كردى و پێشتر هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى تر‌ى عه‌ره‌بى ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه ، هه‌روه‌ها من رێز له هه‌ڵوێسته‌كه‌ى سه‌رۆك ئه‌ردۆغان ئه‌گرم ، ئه‌وه په‌یامێكى رِون بو تا بزانن كه ئێمه تائێستا سه‌ركرده‌مان هه‌یه به‌سه‌ر كێشه‌كاندا سه‌رده‌كه‌ون به‌تایبه‌تى كێشه‌ى قودسى پیرۆز .
به‌پێى رِاپرسییهكى تونسى ناوى مونسیف مهرزوقى بۆ قۆناغى داهاتو یه‌كێكه له ناوى پاڵێوراوان بۆ پۆستى سه‌رۆكى تونس ... ئه‌وه تاچه‌ند رِاسته؟
من بریارم نه‌داوه به خۆپاڵاوتنم بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمارى تونس ، ئه‌و بریاره پێویستى به كۆده‌نگى هه‌یه ، و پێویستى به كاته ، وه بۆ هه‌ر رِوداوێكیش قسه‌ى خۆمان هه‌یه .
ئه‌تانه‌وێت چى بڵێن له بوارى سیاسی‌دا بۆ ئیسلامیه‌كانى تونس به‌تایبه‌تى و ئیسلامیه‌كانى به‌هارى عه‌ره‌بى به شێوه‌یه‌كى گشتى؟
من پێموایه هه‌ر گرێبه‌ستێكى گوماناوى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدار و رِژێمه كۆنه‌كاندا ئه‌نجامه‌كه‌ى دۆرِان و له‌ناوچون و كوده‌تایه‌كى تونده ، ئێستا كێشه‌ى سه‌ره‌كى بریتیه له‌و هێزه‌ى كه‌وا پاڵپشتى شۆرش بكات ، ئه‌وه‌ى كه‌وا پێویسته ئه‌وه‌یه كه‌وا تونس بۆ سه‌ر رٍاسته شه‌قام ئاماده بكات ، بۆیه هه‌ر گرێبه‌ستێكى گوماناوى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدار و رِژێمه كۆنه‌كاندا ئه‌بێته هۆى مانه‌وه و به‌رده‌وامى له رِوبهرِوبونهوهى پاڵێورِاوێكى دۆرِاو كه بدۆرێت و سه‌ركه‌وتو نه‌بێت ، ئه‌گه‌ر تونس بۆ سه‌ر رٍاسته شه‌قام ئاماده نه‌كات ئه‌وه له راستیدا دۆراوه ، و به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه رِاگهیاندنى ته‌ڵاقه .
*ده‌قى چاوپێكه‌وتنه‌كه له سایتى (عه‌ره‌بى 21) وه‌رگیراوه .