كچه خوێندكاره‌كه به ده‌نگێكی نزم به هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی وت:"نامه‌وێت ئابڕووم بچێت" له ترسانیشدا ده‌له‌رزی، له كاتێكدا كوڕه‌كه به ده‌نگی به‌رز هاواری ده‌كرد، له‌كاتی ده‌مه‌قاڵه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ندامی به‌دواداچوون له زانكۆی موسڵ. ده‌مه‌قاڵه‌كه گه‌شته ئاستی پاڵنان به‌ده‌ست‌و له كۆتاییدا كوڕه‌كه رازیبوو له‌گه‌ڵیاندا بڕوات، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ته‌نیشت هاوڕێ كچه‌كه‌یه‌وه دانیشتبوو.
ئه‌و رووداوه هه‌فته‌ی رابردوو له یه‌كێك له باخچه‌كانی زانكۆی موسڵ به‌سه‌ر سه‌میر-ی خوێندكاردا هات كه له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ باره‌گای "ئاسایش‌و به‌دواداچوون" له حه‌ره‌می زانكۆ هه‌ردوو پێناسی خۆی‌و هاوكاره كچه‌ی به‌ده‌ستی یه‌كێك له كارمه‌ندانی به‌دواداچوونه‌وه بو‌و، بۆئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆچی به‌شێوه‌یه‌كی ئیستیفزازی پێكه‌وه بوون.
دوای ئه‌وه‌ی خوێندكاران‌و چالاكوانان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه‌و چه‌ند چێرۆكێكی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی سه‌میریان له زانكۆ گێڕایه‌وه، سه‌میریش بێده‌نگی شكاند.
له‌و كاته‌دا موسڵ تازه ساڵ‌و نیوێكی له رزگاربوون له ده‌ستی رێكخراوی "داعش" ته‌واوكردبوو كه به سه‌دان ئه‌ندامی له "دیوانی حه‌سبه" ته‌رخان كردبوو بۆ سه‌پاندنی رێنماییه ئاینیه تونده‌كان به‌سه‌ر دانیشتووانی شاره‌كه‌دا كه سزای هه‌ر ژنێكیان ده‌دا خۆی جوان بكردایه یان نیقابی نه‌پۆشیدایه یاخود به ته‌نیا له‌ماڵ بهاتایه ده‌ره‌وه، ئه‌مه جگه له سزادانی ئه‌و پیاوانه‌ی جلوبه‌رگیان درێژبكردایه یان ریشیان بتاشیایه یاخود جگه‌ره‌یان بكێشایه، هه‌روه‌ك تێكه‌ڵاوبوونی هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌كه‌شیان قه‌ده‌غه كردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان له 10ی حوزه‌یرانی 2017دا شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرده‌وه، چه‌ند چالاكوان‌و بلۆگه‌رێك ده‌ركه‌وتن كه داوای ئازادییه تایبه‌تییه‌كانیان ده‌كرد، له‌كاتێكدا چه‌ند ره‌وتێكی ئاینی هه‌بوون به‌رهه‌ڵستی ئه‌و پرسه‌یان ده‌كرد‌و هۆشیاریان ده‌دا له شه‌پۆلێك بێ باوه‌ڕی‌و هێرشێكی نامۆ له‌دژی ئیسلام‌و نه‌ریت‌و شوناسی كۆمه‌ڵگه.
سه‌میر هه‌ناسه‌یه‌كی قوڵی هه‌ڵمژی‌و به كارمه‌ندانی به‌دواداچوونی وت: "من خوێندكاری كۆلیجی زانستم‌و كچه هاوڕێكه‌م له‌گه‌ڵدا بو‌و له كۆلیجێكی دیكه‌و له شوێنێكی گشتیدا پێكه‌وه دانیشتبووین، كێشه له‌چیدایه؟".
وه‌ڵامی ئه‌وانیش توند بو‌و، زمانێكی روونی تۆمه‌تباركردنی تێدابوو، پێم راگه‌یاندن كه ئێمه هاوكارین‌و كارێكمان نه‌كردووه مایه‌ی شه‌رم یان زیانگه‌یاندن بێت به‌كه‌س، به‌ڵام ئه‌وان ده‌نگیان به‌سه‌رمدا به‌رزكرده‌وه‌و رازی نه‌بوون پێناسه‌كه‌ی خۆم‌و كچه هاوڕێكه‌م بۆ بگێڕنه‌وه‌و وتیان: "پێویسته بێته ئێره بۆئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به خانه‌واده‌كه‌یه‌وه بكه‌ین‌و پێیان رابگه‌یه‌نین كه چی روویداوه".
سه‌میر ده‌ڵێت: "كاتێك گه‌ڕامه‌وه بۆلای كچه هاوڕێكه‌م بینیم ده‌گری له‌ترسی ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری به شته‌كه بزانن‌و والێكبدرێته‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌خلاق بووه‌و چیرۆكه‌كه ببێته ئابڕووچوون، ئه‌و كاته ره‌نگه كه‌سوكاری به‌ته‌واوی خوێندنی زانكۆی لێ قه‌ده‌غه بكه‌ن".
دوای راوه‌ستانی ده‌وام له زانكۆ به‌هۆی كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه، ئێستا ژیانی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و زیاتر له 32 هه‌زار خوێندكاری كوڕ‌و كچ له پارێزگا جیاجیاكانی عێراقه‌وه له‌خۆده‌گرێت، به مسوڵمان‌و مه‌سیحی‌و ئێزدییه‌وه، هه‌روه‌ها گرنگترین دامه‌زراوه‌یشه كه هه‌میشه ره‌وته ئاینییه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن هه‌ژموونی خۆیانی تێدا بسه‌پێنن.
به‌سه‌رهاته‌كه‌ی سه‌میر‌و كچه هاوڕێكه‌ی بێ گرفت تێپه‌ڕی، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی په‌نای بۆ ئه‌فسه‌رێك له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان برد‌و توانی پێناسه‌كان وه‌ربگرێته‌وه، له كۆتاییشدا وتی: "له‌و رۆژه‌وه له حه‌ره‌می زانكۆدا یه‌كتریمان نه‌بینیوه، له حه‌سبه ده‌ترسین".
"فه‌رمانكردن به‌چاكه‌و رێگری له خراپه"
له‌ماوه‌ی كه‌متر له 24 سه‌عاتدا نۆ شایه‌تیم له‌باره‌ی ئه‌و جۆره رووداوانه‌وه كۆكرده‌وه، خوێندكارێكی خوێندنی باڵا وتی: "له كاتێكدا له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌م له كافتیریای كۆلیجی په‌روه‌رده‌وه دانیشتبووم، یه‌كێك له ئه‌ندامانی به‌دواداچوون هات‌و داوای پێناسه‌كه‌می كرد‌و بردمیه لاوه‌و وتی: "پێیان وتم كه دوو سه‌عاته لێره دانیشتوون‌و هه‌ندێك شتتان كردووه‌و به‌ده‌نگی به‌رز پێكه‌نیون، فه‌رموو وه‌ره له‌گه‌ڵم بۆ كارگێڕی".
ره‌تمكرده‌وه‌و پێمڕاگه‌یاند كه ئه‌ركی ئه‌و پاراستنی ئاسایشه نه‌ك فه‌رمانكردن به چاكه‌و رێگری له خراپه، داوایشم لێ‌كرد به‌ڵگه‌یه‌كم بداتێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی من ئاداب گشتی یان ئه‌خلاقم پێشێل كردبێت، له وه‌ڵامدا وتی: "به‌چاوی خۆم نه‌مبینیویت، به‌ڵام یه‌كێك له پیاوه‌كانمان پێی راگه‌یاندوم".
كچه خوێندكار حه‌نانیش به گاڵته‌كردنه‌وه چیرۆكی خۆی گێڕایه‌وه‌و وتی: "له كاتێكدا ده‌ستیم گرتبوو له ته‌نیشتمه دانیشتوو، یه‌كێك له تیمه‌كانی به‌دواداچوون هه‌ڵیانكوتایه سه‌رمان‌و پرسیاره باوه‌كه‌یان كرد: پێناسه‌كانتان؟
تۆ كێیت‌و چی ده‌كه‌یت لێره؟ ئه‌و پرسیاره‌یان لێ‌كرد له‌كاتێكدا له پێناسه‌كه‌ی وردده‌بوونه‌وه، ئه‌ویش وڵامی دانه‌وه: ئه‌مه هاوسه‌رمه. به‌ڵام ئه‌و وه‌ڵامه به‌س نه‌بوو، داوای گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان كردین! دواتر شته‌كه بووه ده‌مه‌قاڵه له‌نێوان ئه‌وان‌و هاوسه‌ره‌كه‌مدا‌و خه‌ریك بو‌و ده‌بووه شه‌ڕ.
كاتێك هاوسه‌ركه‌م كۆلیجی به‌جێهێشت‌و مه‌زاجمان تێكچووبوو، خواحافیزیم لێكرد‌و وتم: "چیتر ئێره شوێنی رۆمانسیه‌ت نییه، هه‌موو شتێك له ماڵه‌وه ده‌كه‌ین".
ره‌نگه مه‌سه‌له‌كه له‌سنووری تێكه‌ڵاوبووندا نه‌وه‌ستێت، به‌ڵكو سه‌ر ده‌كێشێت بۆ لێپرسینه‌وه له خوێندكارانی كچ‌و كوڕ له‌سه‌ر جلوبه‌رگه‌كانیشیان، فه‌رمانبه‌رێكی زانكۆش باسی بوونی لیژنه‌یه‌كی كرد له زانكۆ كه ناوی (لیژنه‌ی ته‌به‌روج)ه ئه‌ركه‌كه‌ی بانگكردنی ئه‌و كچه خوێندكارانه‌یه كه جلوبه‌رگی ته‌سك یان كورت له‌به‌رده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ئامۆژگاری‌و سه‌رزه‌نشت بكرێن.
هیچ رێنماییه‌ك نییه تێكه‌ڵاوبوون قه‌ده‌غه بكات
له‌به‌رامبه‌ردا، دوای شكستی به‌ده‌ستهێنانی مۆڵه‌ت له سه‌رۆكی زانكۆ، سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتی لێدواندانی نییه، رایگه‌یاند هیچ رێنماییه‌ك نییه تێكه‌ڵاوبوون قه‌ده‌غه بكات ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی نه‌بێت له ئادابی گشتی‌و ئه‌خلاق.
وتیشی: "كاری لیژنه‌ی به‌دواداچوون به‌و جۆره نییه كه هه‌ندێك له چالاكوان‌و بلۆگه‌ران وه‌سفی ده‌كه‌ن وه‌كو كاری "حه‌سبه" وابێت، ئه‌وه سته‌مێكی گه‌وره‌ی تێدایه، به‌ڵكو كاره‌كه‌ی هاتنه‌ناوه‌وه‌یه له كاتی روودانی شه‌ڕێك یان سه‌رپێچی له‌لایه‌ن هه‌ندێك خوێندكاره‌وه یان هاتنه‌ژووره‌وه‌ی كه‌سانێكی رێگه‌پێنه‌درا‌و بۆ ناو زانكۆ.
زۆرێك له خوێندكارانی كوڕ‌و كچ رووبه‌ڕووی پێشێلكاری یان هه‌راسانكردنی وه‌كو ئه‌وه نه‌بوونه‌ته‌وه كه هاوكاره‌كانیان پێشتر باسیان كرد‌و هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: " له فه‌یسبوكه‌وه نه‌بێت نه‌مانبیستووه"، به‌هه‌مان شێوه د. هیجران ساڵحی مامۆستای كۆلیجی ئاداب قسه‌ی كرد‌و وتی: "هه‌ندێك خوێندكاری كوڕم بینیوه خوێندكاره كچه‌كانیان بێزار كردووه، به‌ڵام له خوێندكاره‌كانم نه‌بینیوه یان نه‌مبیستووه كارمه‌ندانی به‌دواداچوون هه‌راسانیان كردبن".
ته‌نانه‌ت سه‌رۆك به‌شی یه‌كێك له كۆلیجه‌كانی زانكۆ له ئه‌كاونتی خۆی له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "بانگه‌وازێك بۆ باوكان‌و دایكان، سه‌ردانی كچه‌كانتان بكه‌ن له خوێندنگه‌و په‌یمانگا‌و كۆلیجه‌كانیان شتی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌بینن، په‌یوه‌ندی ناشرین، پێكه‌نین‌و سووكایه‌تی كه ده‌گاته به‌ریه‌ككه‌وتنی نێوان خوێندكارانی كوڕ‌و كچ، ماكیاژیان كردووه‌و له كۆتایی ده‌وامیشدا ده‌یسڕنه‌وه، هه‌رچی سه‌یران‌و ئاهه‌نگه‌كانی ده‌رچوونیشه ئه‌وا كاره‌ساتی گه‌وره‌ن".
له كۆتایی پۆسته‌كه‌شیدا كه پڕبوو له ئامۆژگاری‌و ئایه‌تی قورئان‌و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ش بكه‌م كه له په‌یمانگا‌و كۆلیجه‌كان رووده‌ده‌ن، ئه‌وا باوه‌ڕ ناكه‌ن، ئه‌خلاقی هه‌ندێك خوێندكاری كچ داكه‌وتووه".
به‌پێی شایه‌تی‌و پۆستی بلۆگه‌ران، كێشه‌كه بۆ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه له سه‌ره‌تای ساڵی خوێندندا، به‌ڵام ئێستا وروژێندراوه دوای ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بینییان دوو خوێنكاری كوڕ‌و كچ له نزیك كۆلیجی ده‌رمانسازی دانیشتوون‌و رێوشوێنی ئاسایی خۆیان گرته‌به‌ر، پێناسه‌كانیان لێ سه‌ندن‌و داوایان كرد خوێندكاره كچه‌كه بچێت بۆ لێكۆڵینه‌وه.
ره‌نگه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه له ئێستادا مه‌ودایه‌كی ئاینی روونیان وه‌رنه‌گرتبێت، به‌ڵام ده‌چنه چوارچێوه‌ی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان‌و هه‌وڵی چه‌سپاندنی جیاكاری نێوان نێر‌و مێ ته‌نانه‌ت له ناوه‌ندی زانكۆییشدا.