كه‌نگر گیایه‌كی خۆڕسكه كه له وه‌رزی به‌هاردا له ناوچه كوێستانییه‌كان ده‌ڕوێ، یه‌كه‌مجار له وڵاتی ئه‌سیوپیا و باشوری كیشوه‌ری ئه‌مریكا دۆزراوه‌ته‌وه و بۆ خواردن كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه و دواتریش له ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان بڵاو بووه‌ته‌وه.
خه‌ڵكێكی زۆر به تایبه‌ت له ناوچه كوردنشینه‌كان له وه‌رزی به‌هاردا ئاره‌زووی خواردنی كه‌نگر ده‌كه‌ن.
به پێی توێژینه‌وه‌كان خواردنی كه‌نگر سوودێكی زۆری بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌بێت كه لێره‌دا ئاماژه به چه‌ندین خاڵ له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ده‌درێت.
یه‌كه‌م: خواردنی كه‌نگر ڕۆڵی گرنگی له پرۆسه‌ی هه‌رسكردنی خۆراكه‌كانی ناو گه‌ده ده‌بێت، هه‌ر بۆیه باشتره له پاش نان خواردن پهلكێك كه‌نگر بخۆن.
دووه‌م: خواردنی كه‌نگر هێز و توانای زۆر به جه‌سته ده‌به‌خشێت.
سێهه‌م: خواردنی كه‌نگر سوودی زۆری له چاره‌سه‌ربوونی نه‌خۆشییه‌كانی كه‌مخوێنی و هه‌ناو و زه‌ردوویی ده‌بێت.
چواره‌م: خواردنی كه‌نگر ده‌بێته هۆی دروستبوونی به‌كتریا سوودبه‌خشه‌كان له جه‌سته‌ی مرۆڤ و به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانیش له ناو ده‌بات.
پێنجه‌م: كه‌نگر ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسید كه ڕێگری له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست ده‌كات.
شه‌شه‌م: ڕێژه‌ی چه‌وری خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
جام كوردى