توركيا به‌چه‌ند هه‌نگاوێك پێشه‌نگى له وڵاتانى ناوچه‌كه گرتووه ، سياسه‌تووانه‌كانيشيان تا ئاستێك كوڵاوترن له سياسيه‌كانى وڵاتانى چوارده‌ور ، به‌ڵام هێشتا توركيا وڵاتێكى رۆژهه‌ڵاتييه و پاشخانى رابووردو و سه‌رسمى سياسى و حه‌زى ديكتاتۆرييه‌تى نه‌په‌ڕاندووه ، به ئيسلاميى نوێ و عه‌لمانى قه‌ديميشيانه‌وه .. بۆیه هێشتا پێشکه‌وتنى توركيا جێى دڵخۆشی نييه..
توركيا دراوسێمانه ، ئێمش كرێچى نيين ، له‌داخى دراوسێى خراپ بڕۆين سه‌رمان هه‌ڵگرين و بچين ببين به دراوسێی ئه‌ڵمانيا يان كه‌نه‌دا ..تازه قه‌ده‌رى ئێمه وا ره‌نگڕێژكراوه ، سه‌رنج دانمان له بارودۆخى چوارده‌رومان ؛ مافێكى سرووشتييه و خه‌مێکه له‌جێى خۆيدايه ؛ چونكه پارچه‌يه‌ك له‌جه‌سته‌مان له وڵاتانى چوارده‌وردايه ، كه ئێران كوردى رۆژهه‌ڵات سه‌ركوت ئه‌كات ، كرێنه‌كانى قامه‌تى گه‌نجه كورده‌كانى پيا ئه‌شه‌كێته‌وه ، كه سووريا بووه به مه‌نجه‌نيق و شاره‌كوردييه‌كانمان بوونه‌ته كه‌لاوه ، كه عێراق بووه‌ته به‌رميلى بارووت و به‌رده‌وامن له‌ته‌قينه‌وه‌دايه و داعش و حه‌شدى شيعه و موخابه‌راتى نێوده‌وڵه‌تى ته‌راتێنى تيا ئه‌كه‌ن ..
كه زۆرترين دانيشتوانى كورد و فراوانترين رووبه‌رى كوردستان له‌توركيادايه ؛ ئه‌وه‌ش وه‌زعى توركيايه و شه‌ڕى كۆڵانه و كۆڵانه ، ئيتر ناتوانين ئێمه گوێی خۆمان بخه‌وێنين له‌چوارده‌ور و بڵێين خوا ئێران و توركيا و عێراق و سووريا وێران كات..چونكه دوژمنى كوردن، چوونكه يه‌كه‌مجار به‌سه‌ر كوردا وێران ئه‌بێت و به‌ئاگره‌كه‌ى ئه‌سوتێين ...
ئه‌وه‌ی ئێستا له‌توركيادا ئه‌گوزه‌رێ به‌رهه‌مى ئه‌م چه‌ند مانگى رابووردووه نييه ..ئه‌مه گڕكانێکه ، له‌مێژه تاوى سه‌ندووه و خه‌ريكه ئه‌ته‌قێته‌وه ..
له‌توركيادا كورد به‌شێکه له رووداوه‌كان ، به‌بن به‌ست گه‌يشتنى پرۆسه‌ی ئاشته‌وايى كورد و توركيا هه‌موو چيرۆکه‌که نييه ، ده‌وڵه‌تى قوڵى ( گويله‌نييه‌كان ) و ( شه‌ڕى سووريا) و ( ملێونان ئاواره و په‌ناهه‌نده ) و ( ئه‌ندامێتى توركيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا ) و( سيسته‌مى سه‌رۆكايه‌تى )و( پێشکه‌وتنى سه‌ربازى و ئابوورى و پیشه‌سازى توركيا) و خۆده‌رخستنى توركيا وه‌كو ( وه‌لى ئه‌مرى موسڵمانان و وڵاتانى ناوچه‌که ) و (په‌لهاويشتنى توركيا بۆ قوڵايى ئه‌فريقا و ئه‌مريكاى لاتين )و(ناكۆكيى قوڵى توركيا له‌گه‌ڵ ميصر و رووسيا و ئيسرائيل) و زۆرى تريش .. ره‌هه‌نده‌كانى ئه‌و ململانێى و يارييه موخابه‌راتيانه‌ى ناوچه‌كه و توركيايه ..
له‌م سه‌روبه‌ندانه‌دا ئه‌وه‌ى ئێمه پێی ئه‌ڵێی توركيا ، لاى خۆيان و خۆرئاوا ( ده‌وڵه‌تى عوسمانييه ) و ئه‌وکه‌سايه‌تييانه‌ى ئێمه به بچووكى لێی ئه‌ڕوانين ، لاى خۆيان و خۆرئاواش ( عوسمانيه نوێكان و سوڵتانى تازه‌ن)..
توركياى ئێستا ميراتگرى پێنج سه‌ده‌يه له‌حوكمى سوڵتانه‌كان ..ئه‌وان ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێ ناتوانن ئه‌و راستيه قبوڵكه‌ن كه سنوورى توركيا زۆر بچووكتره له سنوورى سوڵتانه‌كان ، هه‌ژموونى توركيا وه‌كو جاران نييه و ئاسانيش نييه وه‌كو جارانى لێبێته‌وه ...راستييه‌كى تريش هه‌يه ، هێشتا ئه‌وروپا و خۆرئاواش له فۆبياى سوڵتانه‌كان ده‌ربازنه‌بوون و خه‌مى ئه‌وه‌يانه جارێكى تر سنووره‌كانى ڤییه‌ننا بكه‌وێته‌وه به‌ر مه‌ترسى سوڵتان "بايه‌زيد و سوله‌يمان و سه‌ليم "ى هاوچه‌رخ..
مێژووى سوڵتان و بنه‌ماڵه‌ى پاشا و حوكمڕانه‌كان له‌دونيادا به‌ده‌ر نه‌بووه له ملانملان و شه‌ڕه‌كورسى و ده‌سه‌ڵات ، كه‌سانى نزيك و ده‌ربار رۆڵى كاريگه‌ريان دييوه ..
ئێستاش بازنه‌يه‌كى ته‌سك له‌ده‌وروه‌به‌رى عه‌رشى ئه‌ردۆغاندا ئه‌خولێنه‌وه ، ئاساييه كه كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان هه‌بێت ، هه‌رچۆن ئه‌وانيش موتيعى حه‌ز و ئيراده‌كانى سوڵتان ئه‌ردۆغانن ...
"هاتنى سێ جارى مێركل و كه‌سايه‌تييه ده‌سڕۆيشتووه‌كانى تر‌ى جيهان بۆ لاى ئه‌ردۆغان ، ميواندارى گرووپى جى بست ، هه‌وڵدان بۆ خستنه‌ئاراى هێزى ناتۆ له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى پۆتنى قه‌يسه‌رى نوێى رووسدا .. بوونى ئه‌سته‌نبوول به ناوه‌ندى دامه‌زراوه و پلاتفۆرمى كه‌لتورى و ئابوورى و گه‌شتيارى و نێونه‌ته‌وه‌يى و پێشکه‌وتوو له‌ئاستى جيهاندا..
بێ منه‌تى ئه‌ردۆغان به‌رانبه‌ر ئه‌ندامبوون له يه‌كێتى ئه‌وروپا ، و هه‌ڵوێستى بێ‌باك و سه‌ركه‌شانه‌ى ئه‌ردۆغان له ره‌خنه‌بارنكردنى به‌رده‌وامى سياسه‌تى جيهانى و زۆرى تريش " ، لاى توركه‌كان شانازييه و خه‌ون بينينه به رابووردووى عوسمانييه‌كانه‌وه .... لاى خۆرئاوا و ناحه‌زه‌كانى توركياشه‌وه مه‌ترسى و دێوه‌زمه‌يه ..
رووداوه‌كانى ناوچه‌كه به‌ئاشكرا دياره كه ئاماده‌سازييه بۆ به‌جێهێنانى پیلانه‌كانى بێرنارد لويس ، بۆ سه‌رله‌نوێ دابه‌شكردنه‌وه‌ى ناوچه‌که و درووستكردنى چه‌ندين ده‌وڵه‌تى بچووك و جێگرتنه‌وه‌ی سايكس بيكۆ ، ئه‌مه‌ش وايكردووه ئه‌ردۆغان و شا سه‌لمان و خه‌ڵكانى تر بكه‌ونه خۆيان و هه‌ندێ زه‌برى پێشوه‌خت بوه‌شێنن ، وه‌كو وتراوه بيانكه‌ن به‌خوانى نيوه‌ڕۆ ، به‌رله‌وه‌ى ببنه خوانى عيشا ..
پوخته‌كه‌ى ئه‌وه‌يه ئه‌ردۆغان و حاشيه‌ى ده‌وروبه‌رى خه‌ريكى ريسكێكى گه‌وره‌ن ، ريسكيش سرووشتى وايه يان كه‌وتنى توركيا و ئه‌سته‌نبوله‌كه‌ى ئه‌ردۆغانه ، كه‌ده‌رگا له‌سه‌ر گۆڕانكاريى چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌كاته‌وه
يان سه‌رده‌مى سوڵتان ئاردۆغانى يه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات ..
تــــاهــــا ســــۆڵــــــه‌يــــى
دوانزه‌ى پێنجى شانزه
دارولمولكى بابان