یەكگرتوو ...گۆڕانكاریی بەردەوام ، بەشی یەكەم
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكگرتوو ...گۆڕانكاریی بەردەوام ، بەشی یەكەم

 

لەناو بانگەواز و كاری ئیسلامییدا سەرم سپی كردووە ..ئەوەم ئێستاش لەبیرە كە لەكاتی داواكردنی كەسێك بۆ پۆستێكی حیزبی یان رێكخراوەیی ، كەس جورئەتی ئەوەی نەئەكرد رووداری بكات و بڵێت من بەربژێرم و دەنگم پێبدەن ..ئاخر كەم بوون ئەوانەی غیرەتیان هەبێت و لەبەردەم ئامادەبوواندا داوای ئەوە بكەن دەنگم پێبدەن..


وای لێهاتبووهەموو سەیری ئەو كەسەیان ئەكرد كە رچەشكێن بێت و بڵێ ( انا لها)..


ناچار كەس خۆی كاندید نەدەكرد ، ئیتر لیستی ناوەكان ئەهات و ئامادەبوان بە (تۆبزی ) ، دەنگیان ئەدا بە ژمارەیەك و ئەو تەلیسمە گەورەیەمان ئەشكاند..


دوای جیاكردنەوەی دەنگەكان ، كەسی وا هەبوو كە براوە بوو ، دەنگی پێدرابوو ، هێشتا ئەو پۆستەی ئەگەڕاندەوە و تكاو رجای ئەكرد كە بیبەخشن و دەسبەرداری ئەبوو...
بەردەوامیی كاری سیاسی ، گرێدانی كۆنگرە سەركەوتووەكان لەكاتی خۆیاندا ، هەڵبژاردنەكانی كوردستان و عێراق ، دیاریكردنی كابینەی مەڵبەند و لقەكان ، كرانەوە بەڕووی جیهانی دەرەوە ، سوودمەندبوون لەئەزموونی پارتە سیاسییە سەركەوتووەكانی جیهان ، یەكگرتووی پێگەیاند ، كارمەندەكانی قاڵ كرد و كوڵاند ..


خوشكانی ئازیزمان كە دڵی پڕ لەجۆش و خرۆش و هیممەتی بەرزی ئەم كاروانەن ، جێی خۆیان كردەوە ، خۆیان سەلماند لە هەموو بوارەكاندا ، لەكابینەی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسیشدا هەرخوشكانی یەكگرتوو بوون حیزبەكانی تریان فێركرد كە خانمان زۆر شایستەن شانبەشانی براكانیان لەناوەندی بڕیارداندا بن ، هەرچۆن ماڵ و فەرمانگە و گەڕەك و شوێنی گشتی و تایبەتی و كۆڕ وسیمینار نەماوە سەری پیانەكەن و بەوپەڕی شەرم و ویقارەوە حزوری كارا و كاریگەریان هەبێت...


كە كەسی یەكەم و دامەزرێنەری ئەم حیزبەش مامۆستا صەلاحەددین ، دەستی لەكاركێشایەوە ، چەند مامۆستایەكی تریش خۆیان كاندید نەكردەوە ، ئەوەش گۆڕانكاری و داهێنانێكی وا بوو كە نیشاندەری گەییووی سیاسی یەكگرتوو بوو ...
لەكۆنگرەی شەشەمدا ، یەكگرتووەكان باشتر دەركیان بەوەكردبوو كە كاری سیاسی و ئیشكردن بۆ خاك و خەڵك ، پێویستی بە كرانەوە و شەرم شكێنی زیاتر هەیە ، ئیتر بەجارێك چواركەس لەناوكۆنگرەدا خۆیان پاڵاوت بۆ جێگرتنەوەی ئەمینداری دەست لەكاركێشاوە.....


تـــاهـــا سۆڵەیی


دارولمولكی بابان
لەسەروبەندی گرێدانی كۆنگرەی حەوتەمینی یەكگرتوو

 

am

هه‌واڵی گرنگ