بۆتان عومەر
یەكێتی تۆپی پێی كوردستان سالانە لەسەر ئاستی خولەكان باشترینەكان دیاری دەكات " و هەرجارەو بە میكانیزمێك باشترینەكان بهربژێر دهكات " تاكو ئێستاش ئەم هەڵبژاردنە نەبۆتە جێگەی ڕەزامەندی شەقامی وەرزشی " وەكو ئەوەی پارساڵ لە هەڵبژاردنی باشترین گۆڵپارێز و یاریزانی خولی نایابی كوردستان روویدا .
هەڵبژاردنی هەرەمەكی و بێ بنەما دەبێتە هۆی ماف خورانی ئەو یاریزانانەی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن و بەدرێژایی ئەم وەرزە شەونخونیان كردووە و جیاوازتر لە یاریزانەكانی تر دەردەكەون" بەلام لەپرێك پاڵەوانێك دەردەكەوێت" كە بەدەنگی هەندێك لەو رۆژنامەنوسانە كە تەنها بۆ ئەویاریە ئامادە دەبێت كە سەرپەرشتیاری راگەیاندنی ئەم یاریەیە " دواترلەیەك یاریگای تر ئەم رۆژنامەنوسە نابینیتەوە تەنها یەك یاری تریش لە خولەكە نابینێت و تاكو ئەو كاتەی نۆڕەی دێتەوە لە سەرپەرشیتاری ڕاگەیاندن " .
بەشەوكوێریش باشترینی یاریەكە هەڵدەبژێرێت بێ ئەوەی بزانێت بنەمای دیاریكرنی باشترین یاریزانە چیە!!!!!
لێرەوە پێشنیار بۆ یەكێتی تۆپی پیی كوردستان دەكەم ئەزموون لە خولی نایابی ئینگلیزی وەرگرین و باشترین یاریزان مانگانە دیاری بكرێت بۆ نمونە لە كۆی ئەو یاریانەی لەو مانگە بەرێوە دەچێت لەسەرجەم یاریەكان یاریزانێك وەكو باشترینی ئەو مانگە دیاری بكرێت " تاكو كۆتایی خولەكە ئەگەر 4 مانگ بخایەنێت ئەوا ئەم چوار یاریزانە بهربژێری سهرهكی دهبن بۆبردنەوەی باشترین یاریزانی ئەم ساڵە " دواتر بەدەنگی كاپتن و ڕاهێنەرانی یانەكان لهم چوار یاریزانه باشترین یاریزان یەكلابكرێتەوە " یاخود دهكرێت له سیتی یهكێتی تۆپی پێی كوردستان به رێگهی دهنگدان هاندهرانیش بهشێك بن له دیاریكردنی باشترین یاریزان و رێژهیهك له دهنگهكانی ئهوانیش دیاریبكرێت
بەمەش مافی یاریزانەكان نافەوتێت و رۆژنامەنوسیش رۆلی دەبێت و كاپیتن و ڕاهێنەرانیش ڕۆلی یەكلاكەرەوەدەبن.
ئهم میكانیزمه جۆش و خۆرۆشی زیاتریش بەخولەكە دەدات یاریزانیش زیاتر خۆی ماندوو دەكات بۆ بردنەوەی باشترین یاریزان لەو مانگە "ئهمهش زیاتر خزمهت به پێشخستنی وهرزشی كوردستان و بهرزبوونهوهی كوالێتی یاریزانی كورد دهكات و دەكرێت لە رێگەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانیش مانگەنانە دیاریەك بۆ باشترینی مانگ دیاریبكرێت و ئەم سیستەمە بۆ باشترین ڕاهێنەرو گۆڵپارێزیش دهشێ و دەكرێت پەیڕەو بكرێت "