باڵووڵ بينى هارونه‌ڕه‌شيد له‌لوتكه‌ى ده‌سه‌ڵاتيدايه و به‌ره‌و بێئاگايى وياخييبوون ئه‌ڕوات ، ويستى ته‌مێى بكات ...
چوو له‌مه‌جليسه‌كه‌يدا وتى : ئه‌وه يه‌ك درهه‌مى منه ، تۆ به ئه‌مانه‌ت بۆم هه‌ڵگره ، به‌ڵام هه‌ركاتێك داوام كرد ئه‌مه‌وێته‌وه ..
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى باڵووڵ ، له‌به‌رانبه‌ر هارونه‌ڕه‌شيدا و له‌حضورى چه‌ندين كه‌سايه‌تيدا ، وه پێدانى ته‌نها يه‌ك درهه‌م و داواكردنه‌وه‌ی له‌هه‌ركاتێكا باڵووڵ بيه‌وێت ، ئيحراجى و تووڕه‌بوونى هارونه‌ڕه‌شيدى لێکه‌وته‌وه ...
هارون وتى : تۆ چى ئه‌ڵێی ، مه‌گه‌ر توانا و قودره‌تى ده‌سه‌ڵاتى من نازانيت ؟ يه‌ك درهه‌م چییه ؟
باڵووڵ وتى : من درهه‌مى خۆم دانا و كه داوام كرد ئه‌مه‌وێته‌وه...
باڵووڵ كه مه‌جليسه‌كه‌ى به‌جێهێڵا ، چووى بۆ حه‌ره‌مسه‌را و داواى بينيى ( خاتوو زوبه‌يده)ى كرد ، كه هاوسه‌رى هارونه‌ڕه‌شيد بوو ،
وتى : زوبه‌يده‌خانم ئه‌مه‌وێت هه‌ر كه هارون چوو بۆ حه‌مام ئاگادارم بكه‌يت ...له‌وكاته‌دا ئيشێکم پێیه..
خۆلاصه‌ى كه‌لام ، رۆژێك زوبه‌يده‌خانم باڵووڵى ئاگاداركرده‌وه و وتى : هاروون چووه‌ته حه‌مام بۆ خۆشتن ...
باڵوڵيش غارى دا‌و چووه به‌رده‌رگاى حه‌مامه‌كه و زرم و كوت به‌تووندى له‌ده‌رگاى ئه‌دا ..
ئه‌وه يه‌كه‌مين جاريش بوو ، كه‌سێك موزاحيميى هارون بێت له خۆشتنيدا..
وتى : دايكت رۆڵه‌ڕۆت بۆ بكات ، ئه‌وه تۆ كێيت ؟ چيت ئه‌وێ ؟
ئه‌ويش وتى : منم باڵووڵم ، هاتووم بۆ تاكه درهه‌مه‌كه‌م ؟
وتى : ئه‌وه تۆ چی ئه‌ڵێی درهه‌مى چی ؟ كام درهه‌م ? باشه تۆ نازانيت من خۆم ئه‌شۆم ، هيچ پۆشاكێكم له‌به‌را نييه .. بڕۆ كاتێكى تر وه‌ره‌وه ، له‌جياتى درهه‌مه‌كه‌ت چه‌ندت ئه‌وێت ، ئه‌تده‌مێ ، ئێستا وه‌ختى نييه ..
باڵووڵ وتى : ئه‌و رۆژه له‌مه‌جليسه‌كه‌ى خۆتا درهه‌مێكم به ئه‌مانه‌ت لات دانا و وتم هه‌ركاتێكيش داوام كرد ئه‌مه‌وێته‌وه ، هه‌ر یه‌ک درهه‌میشم ئه‌وێت ، نه‌ك زياتر ...
هارون زۆرى وت و باڵووڵ نه‌يبيست ..
ئه‌و رووته و له‌حه‌ماما خۆى ئه‌شوات...
باڵووڵيش هه‌ر داواى تاكه درهه‌مه‌كه‌ى خۆى ئه‌كرد ..و رێگاشى نه‌ئه‌دا هارون له حه‌مامه‌كه بێته ده‌ره‌وه و درهه‌مه‌كه‌ى بۆ بێنن ..
كه باڵووڵ زانى وه‌ختى هاتووه ، وتى :
ويستم مۆچيارييت بكه‌م به كرده‌وه ...
رۆژێك دێت كه قيامه‌ته ، ده‌ستت به‌هیچ کوێ ناگات ..
وه‌كو ئێستاش روتوقوتى و له حضورى خوادا وه‌ستێنراوى ،
خه‌ڵك و ره‌عيه‌ته‌كه‌شت هه‌موويان دێن و داواى ماف و ئه‌مانه‌تى خۆيان ئه‌كه‌ن ...
ئه‌و رۆژه‌ى درهه‌مه‌كه‌م به‌ئه‌مانه‌ت لات دانا ، چوونكه ده‌وروبه‌رت قه‌ره‌باڵغ بوو ، كيسه و خه‌زنه‌كانت پڕ بوون ، ده‌سه‌ڵات و عه‌زه‌مه‌ت باغرى كردبووى ، گاڵته‌ت به‌خۆم و درهه‌مه‌كه‌م ئه‌هات ... بير‌ى ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ت هه‌ر نه‌بوو ...
خۆ ئه‌وه‌نده حوكمت كردووه ، ئه‌وه‌نده ره‌عيه‌تت زۆره ، ئه‌وه‌نده موڵك و ماڵى ده‌وڵه‌تت له‌به‌رده‌ستايه ، هه‌زاران هه‌زار دينارى ئاڵتوونت له‌به‌رده‌ستايه ، هه‌زاران هه‌زار خه‌رواری زیوو و هه‌زاران فه‌رسه‌خ موڵك و نيعمه‌تى تر ...ئه‌مانه هه‌مووى موڵکی ره‌عيه‌ته‌كه‌تن و لاى تۆ به‌ئه‌مانه‌ت دانراوه
خه‌ڵكيش له قيامه‌تا كه موحتاجن ، داواى مافى خۆيان ئه‌كه‌ن ..
هيچ ده‌رچه و په‌ناگه‌يه‌كيش شك نابه‌يت...
ويستم ئه‌و مه‌وقيعه و كات و شوێن و رووداوه‌ت بيربخه‌مه‌وه ..
خه‌ڵك داواى درهه‌مى خۆيان ئه‌كه‌ن ...
ئاماده‌ى درهه‌مه‌كه‌يان بده‌يته‌وه ....؟
******
تـــاهــــا ســــۆڵـــه‌يـــى
دارولمولكى بابان
نۆى نۆى شانزه