نازم شێخانى
هیچ گومانێك نیه هه‌ركاتێك باسى پێنچ خوله به‌هێزه‌كه‌ى ئه‌وروپا بكه‌یت ، راسته‌وخۆ ده‌بێت باسى خولى ئیتاڵیا بكه‌یت ،ئه‌گه‌رچى یانه‌كانى خولى سیرا ئه‌ى له ماوه‌ى رابردوو ركابه‌ریكى به‌هێز بوون له‌سه‌ر نازناوه‌كان ،به‌لاَم له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایدا خولى ئیتاڵیا شكست هێناوه ،به‌تایبه‌ت له خوله‌كانى ئه‌وروپى .
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێكى ورد بده‌ین فه‌لسه‌فه‌ى خولى ئیتاڵى نه‌گۆراوه‌و جێگیره ،به‌پێچه‌وانه‌ى خوله‌كانى تر‌ى ئه‌وروپى ، بۆنمونه كرینى یاریزانى گران به‌ها و راهێنه‌رى به‌توانا و خه‌رچ كردنى پاره‌یه‌كى زۆر له‌لایه‌ن یانه‌كان ره‌ت كراوه‌ته‌وه ،ئه‌گه‌رچى خه‌ریكه ملیاردێره‌كانى جیهان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆكایه‌تى یاه‌كان دابنشین ،به‌لاَم تا ئێستا نه‌توانراوه یانه‌كان بگه‌رێنه‌وه ئاستى جارانیان به‌تایبه‌ت یانه‌ى ئینته‌رمیلان ، ئه‌و یانه‌یه له‌لایه‌ن ملیاردێرێكى ئه‌نده‌نوسى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت ،به‌لاَم نه‌یتوانیوه یاریزانه ئه‌ستێره‌كان راو بكات شان به‌شانى یانه‌كانى مان سیتى و پاریس سان جێرمان و مۆناكۆ و چێلسى ،بۆیه ببه‌رواى به‌نده تاكه هۆكار بۆشكستى یانه‌كانى ئیتاڵى نه‌بوونى یاریزانى گه‌وره‌یه له‌م خوله .
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین خولى ئینگلیزى ده‌بینی باشترین راهێنه‌ر له‌م خوله به‌دى ده‌كرێت ، ئه‌زمونى راهێنه‌ره گه‌وره‌كان و راهێنه‌ره لاوه‌كان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر بووه ،به‌لاَم هێشتا ده‌بینین له‌سه‌ر نازناوه ئه‌وروپیه‌كان ناتوانن ركابه‌رى بكه‌ن ،ئه‌ویش تاكه هۆكار نه‌بوونى باشترین یاریزانى جیهانه له خولى پریمه‌ر لیگ ،به‌پێچه‌وانه‌وه یانه‌ى به‌رشلۆنه یاخود ریال مه‌درید یانیش ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌راهێنه‌رێكى كه‌م ئه‌زمون دێت ركابه‌رى ده‌كات له‌سه‌رنازناوه‌كانى ئه‌وروپا ، تاكه هۆكار هه‌بوونى یاریزانى به‌توانایه ،بۆیه‌بروام وایه تاكه خول له‌سه‌ر رێچكه‌ى راسته قینه‌ى خۆى بروات خولى ئیتاڵیه ،ئه‌گه‌رچى له‌وه‌ته‌ى ساڵى (2010)یانه‌كانى ئه‌م خوله هیچ نازناوێكى ئه‌وروپیان به‌رز نه‌كردۆته‌وه .
با كه‌مێك بۆمێژوو بگه‌رێینه‌وه به‌ر له‌وه‌ى ماده تێكه‌ڵى تۆپى پىَ بكرێت و ئه‌ستێره‌كان به‌هاو به‌شى له‌نێو خوله‌كانى ئه‌وروپا دابه‌ش بوبون ، ئه‌وا یانه‌كانى سیرا ئه‌ى یه‌كێك بوون له ركابه‌ره سه‌ر سه‌خته‌كان ، میلان حه‌وت نازناوى چامپیۆس لیگى هه‌یه كاتێك خاوه‌نى كاكا و پێرلۆ و ئینزاگى بوو راسته‌و خۆ له‌سه‌ر سه‌كۆى نازناوه ئه‌وروپیه‌كان بوو له‌ماوه‌ى ته‌نیا پێنچ ساڵ دوو نازناوى به‌رز كرده‌وه ،ئه‌گه‌رچى ئه‌نشلۆتى راهێنه‌ر بوو ،به‌لاَم كاتێك ئه‌م یاریزانانه له پێكهاته‌ى رۆسه‌نێرى دوور ده‌كه‌ونه‌وه ،ئه‌نشلۆتى له‌كاره‌كه‌ى دوور ده‌خرێته‌وه ،دێته خولى ئینگلیزى و له‌گه‌ڵ چێلسى نابێته پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ، له‌فه‌ره‌نسا به‌هه‌مان شێوه شكست ده‌هێنێت له ركابه‌رى كردنى نازناوه‌كانى ئه‌وروپا ،به‌لاَم له‌گه‌ڵ ریال جارێكى تر ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر سه‌كۆى نازناوه‌كانى ئه‌وروپى ،چونكه خاوه‌ن یاریزان رۆناڵدۆ و رامۆس و مارسیلۆ و چه‌ند یاریزانێكى به‌توانا بوو .
با سه‌رێك له‌ماڵى خانمه پیره‌كان بده‌ین ،ئه‌و یانه‌یه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه پاڵه‌وانى خولى ئیتاڵیه و به‌م دوایه جارێك توانى خۆى بگه‌ینێته یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا ،به‌لاَم له‌سه‌ر ده‌ستى راهێنه‌رى كه‌م ئه‌زمون لویس ئه‌نریكى به‌هۆى ئاست به‌رزى باشترین یاریزانه‌كانى لویس سوارێز و نیمار و راكیتیچ و میسى له یاریگاى ئۆلمبیى به‌رلین تووشى شكست ده‌بێت و نازناه‌كه له‌ده‌ست ده‌دات ، له‌بیرمان نه‌چیت پیاوى یاریه‌كه ئه‌نێستا بوو ،ئه‌و كات له ریزى یۆڤانتۆس بۆل بۆگبا یارى ده‌كرد ،به‌لاَم تاكه سوار تۆزى نه‌بوو ،بۆیه ئاستى ئه‌و یانه‌یه له خولى ئه‌وروپى هیچ له‌میلانى ئیستا كه‌متر نیه ،ئه‌گه‌رچى ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات ،به‌لاَم ناتوانێت تا كۆتایى ركابه‌رى بكات .
ئینته‌رمیلان به‌هۆى فه‌لسه‌فه‌ى جۆزىَ مۆرینۆ له‌یه‌ك ساڵدا سىَ نازناو به‌ده‌ست ده‌هێنێت ،به‌لاَم له بیرمان نه‌چێت له هێلى به‌رگرى لۆسیۆ و والته‌ر ساموێل یارى ده‌كرد دوو به‌رگریكارى به‌ئه‌زمون ،به‌پاڵپشتى هێرشبه‌ر دیگۆ میلیتۆ له‌ساڵى (2010)توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر بایره‌ن میونخ تۆمار بكات و ببێته پاڵه‌وانى چامپیۆس لیگ ،رۆیشتنى ئه‌م یاریزانانه له یاریگاى جۆسێپى میاتزا مانایى دوور كه‌وتنه‌وه‌ى ماسیمۆ مۆراتى بوو له‌سه‌ر كورسى سه‌رۆكایه‌تى به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئاستى یانه‌كه‌ى ته‌واو دابه‌زى ،ئه‌گه‌رچى ئێستا ئێریك توهیر ملیاردێرى ئه‌نده‌نوسى (70%)یانه‌كه‌ى كرى ،به‌لاَم تا ئێستا له كاره‌كه‌ى سه‌ركه‌توو نه‌بووه بۆگه‌رانه‌وه‌ى ئینته‌رمیلان بۆسه‌كۆى نازناوه‌كان .
له كۆتایدا بروام وایه ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌كى خه‌یاڵى خه‌رچ بكه‌یت و ،به‌لاَم نه‌توانیت یاریزانى ئاست به‌رز ،
یاخود ئه‌ستێره‌كانى تۆپى پىَ له‌یه‌ك یانه كۆنه‌كه‌یته‌وه ئه‌وا نا‌توانیت بچیته سه‌ر سه‌كۆى نازناوه ئه‌وروپیه‌كان ،بۆیه جیگاى سه‌ر سورمان نیه ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌مساڵ هه‌ردوو یانه‌كه‌ى ئیسپانیا له سه‌ر سه‌كۆ نه‌بێت ئه‌وا یانه‌ى مان سیتى و یاخود بایره‌ن میونخ ده‌بێت .
ن.ش