نازم شیخانى
كاتێك باسى مانچسته‌ر یونایتد ده‌كرێت ، ده‌بێت راسته‌وخۆ باسى راهێنه‌رى ئسكۆتله‌ندى سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن بكرێت ، له‌ماوه‌ى كاركردنى له‌ساڵى (1986-2013) وه‌ك راهێنه‌رى شه‌یتانه سوره‌كان ، توانى (11)نازناو به‌ده‌ست بهێنێت .
دواى واز هێنانى به‌كجارى له‌كارى راهێنه‌رایه‌تى مان یونایتد تووشى قه‌یرانێك بووه ناتوانێت ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنێت به‌تایبه‌ت له خوله ئه‌وروپیه‌كان ،ئه‌گه‌رچى راهێنه‌ران لویس فانگال و مۆرینۆ شوێنیان گرتۆته‌وه و چه‌ندین گرێبه‌ستى گران به‌هایان ئیمزا كرد ،به‌لاَم یانه‌كه له شكسته یه‌ك له دوایه‌كه‌كانى تا ئێستا به‌رده‌وامه ، دۆراندنى به‌رامبه‌ر فه‌نار به‌خچه له خولى یۆرۆ لیگ به‌ئه‌نجامى (2×1)،دۆراندنى له سىَ یارى خولى پریمه‌رلیگ باشترین گه‌واهین بۆئه‌وه‌ى له‌م چه‌ند دێره‌دا خراپترین ئه‌نجامه‌كانى مان یونایتد ده‌خه‌ینه روو دواى واز هێنانى راهێنه‌رى به‌توانا سێر ئه‌لێكس فێرگسۆن :
دافێد مۆیس له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد نه‌یتوانى هیچ كارێكى گه‌وره بكات له‌به‌رامبه‌ر سه‌نده‌رلاند به‌لێدانى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ى سزا له (22)یه‌نایه‌رى (2014)تووشى شكست هات له‌نیوه‌ى كۆتایى جامى یه‌كێتى یانه پیشگه‌ره‌كان .
دافید مۆیس له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد له (16)مارسى (2014)له خولى ئینگلیزى به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپول تووشى شكست هات به‌ئه‌نجامى سىَ گۆلى خاوێن .
لویس فانگال له‌گه‌ڵ مان یونایتد به‌ئه‌نجامى چوار گۆلى خاوێن دۆرا به‌یانه‌ى ئیم كى دۆنس له (25)ئابى (2014).
لویس فانگال تووشى شكستێكى قورس هات له‌سه‌ر ده‌ستى لیسته‌ر سیتى به‌ئه‌نجامى (5×3)له (31)سبته‌مبه‌رى (2014).
لویس فانگال به‌رامبه‌ر ئه‌رسناڵ به‌ئه‌نجامى سىَ گۆلى خاوێن و له (4)ئكتۆبه‌رى (2015)تووشى شكست هات له خولى ئینگلیزى .
لویس فانگال به‌رامبه‌ر ئایندهۆڤن به‌بىَ گۆل یه‌كسان ده‌بێت له چامپیۆس لیگ له (25)نۆفه‌مبه‌رى (2015).
جارێكى تر لویس فانگاڵ تووشى شكست ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌ستى نۆریچ سیتى به‌ئه‌نجامى (2×1)له (19)دیسه‌مبه‌رى (2015).
راهێنه‌ره هۆڵه‌ندیه‌كه له‌ئه‌نجامه خراپه‌كانى له‌گه‌ڵ مان یونایتد به‌رده‌وام ده‌بێت و له (26)دیسه‌مبه‌ر به‌رامبه‌ر ستۆك سیتى به‌دوو گۆل ده‌دۆرێت .
ئه‌مجاره‌یان له (10)نیسانى (2016)مان یونایتد جارێكى تر تووشى شكست هات له‌سه‌ر ده‌ستى تۆتنهام به‌ئه‌نجامى سىَ گۆلى خاوێن .
یانه‌ى مان یونایتد له هاوینى رابردوو لویس فانگالى دوور خسته‌وه و گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ مۆرینۆ ئیمزا كرد به‌مه‌به‌ستى ئه‌وى ئه‌و یانه‌یه بگه‌رێته‌وه ئاستى جارانى ، له هه‌مان كاتدا بۆندى گران به‌هاى له‌گه‌ڵ یاریزانانى به‌توانا ئیمزا كردووه له‌وانه هاتنى بۆل بۆگبا بۆیانه‌ى مان یونایند به‌گرانترین بۆند له مێژودا ،به‌لاَم تا ئێستا ئه‌و یانه‌یه له ریزبه‌ندى هه‌شته‌مى خولى نایابى ئینگلیزى ده‌بیندرێت ،ئه‌نجامه خراپه‌كانى مۆرینۆ تا ئێستا هیچى كه‌متر نیه له مۆیس و فانگالس
مۆرینۆ له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد نه‌یتوانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له یارى دێربى و به‌ئه‌نجامى (2×1)دۆرا به‌یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى له خولى ئینگلیزى و له (10)سمبتێمبه‌رى (2016)
مۆرینۆ له (23)ئكتۆبه‌رى (2016)له‌سه‌ر ده‌ستى چێلسى تووشى شكستێكى گه‌وره هات به‌ئه‌نجامى چوار گۆلى خاوێن .
له خولى یۆرۆلیگ تا ئێستا له پله‌ى سێیه‌مى گروپه‌كه‌ى دێت له چوار یارى له دوو یارى تووشى شكست هاتووه و خاوه‌ن شه‌ش خاڵه
له (16)سبتێمبرى (2016)به‌گۆلێكى بىَ به‌رامبه‌ر تووشى شكست هات له‌سه‌رده‌ستى ئایندهۆفن .
جۆزىَ مۆرینۆ له(3)نۆفه‌مبه‌ر (2016)به‌رامبه‌ر فه‌نار به‌خچه‌ى توركى تووشى شكست هات به‌ئه‌نجامى (2×1).
ریزبه‌ندى مان یونایتد له خولى پریمه‌رلیگ به‌م شێوه‌یه بوه راسته‌وخۆ دواى وازهێنانى فێرگسۆن ، دافید مۆیس نه‌یتوانى پارێزگارى له‌نازناوه‌ى خوله‌كه بكات و پله‌ى حه‌وته‌مى ریزبه‌ندى به‌ده‌ست هێنا به‌كۆكردنه‌وه‌ى (64)خاڵ .
له‌وه‌رزى (2014-2015)مان یونایتد بار‌و دۆخى كه‌مێك باشتر بوو توانى بگه‌رێـه‌وه یانه‌كانى پێشه‌وه‌و پله‌ى چواره‌مى خولى پریمه‌رلیگى به‌ده‌ست هێنا له‌سه‌ر ده‌ستى لویس فانگال و توانى (70)خاڵ كۆبكاته‌وه‌و له یاریه‌كانى پالاَوتن سه‌ركه‌وێت بۆخولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا .
ریزبه‌ندى مان یونایتد له‌گه‌ڵ مۆرینۆ له‌وه‌رزى ئه‌مساڵ له ده یاریدا له پله‌ى هه‌شته‌م دێت و خاوه‌ن (15)خاڵه و له سىَ یارى یه‌كسان بوه‌و له سىَ یارى دۆراوه‌و له چوار یارى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه .
بۆیه پرسیارێك دێته ئاراوه ئایا مۆرینۆ ده‌بێته فێرگسۆنى دووه‌م یاخود ئه‌ویش به‌ده‌ردى مۆیس و فانگال ده‌چێت ؟ ئه‌نجامه‌كانى داهاتووى مۆرینۆ ده‌بێته وه‌لاَمێك بۆئه‌وه‌ى به‌هانده‌رانى چێلسى بڵى تا ئێستا منم سپیشه‌ل وه‌ن ، دواى ئه‌وه‌ى له یاریگاى ستامفۆرد بریچ تووشى شكست هات ، هانده‌رانى بلوز پێیان وابوو ئێستا مۆ سپیشه‌ل وه‌ن نیه .
ن.ش