صلاح محمود - مامۆستای زانکۆ ڕاهێنه‌ری تۆپی پێ
ئه‌م نوسینه‌م بۆ پشتگیری هاوڕێ و برای به‌ڕێزم دكتۆر یاسین و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌ون ...
خولی نایابی كوردستان وا له‌سه‌ر ده‌رگایه‌و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م یاری خولهكهبهدهست پێكی یاری نێوان ( هه‌ولێر vs دهۆك ) ده‌ست پێده‌كات .
ده‌مه‌وێت هه‌ندێك ڕاوبۆچونی كه‌سی و بابه‌تی له‌سه‌ر بابه‌تێك بنوسم كهپهیوهستهبهڕاهـێنهری یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز دكتۆریاسین عبدالمناف .
لای هه‌موان ئاشكرایهكهوهرزشی تۆپی پێ ی پارێزگای سلێمانی له‌چ ئاستێكدایه ، بونی دوویانه‌ی نایاب كه‌هێشتا یه‌كێكیان كۆرپهیهو شاهـیدی ئهوباباتهن ، ڕونیشهكهتۆپی پێ ی ئه‌م شارهبهچ ئاقار‌و ڕێڕه‌وێكدا گوزه‌ر ده‌كات ، كه‌ئه‌مه‌ش له‌خراپی كارگێڕی و پلاندانان و به‌زانستی نه‌كردنی بوارهكهیه، لێره‌وه‌ده‌ست خۆشیم بۆیانه‌ی نه‌ورۆز ههیهكهههنگاوێكی بوێرانهیاننا به‌ده‌ست نیشان كردنی ڕاهێنه‌رێكی لاوی ئه‌زموندار له‌بواره‌كه‌دا، كه‌خۆی له‌ئه‌زمونی یاریزانیدا به‌راورد بهڕاهێنهرهكانیتر له‌پێشه‌وه‌یه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاهێنه‌رێكی ئه‌كادیمی و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ( سی + بی ) ڕاهێنه‌رایه‌تی ئاسیاییه.
یاسین مناف یاریزانێكی پێشوی زۆرێك له‌یانه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵبژارده‌ی سلێمانی بووهپاش وازهێنانی له‌یاریكردن مافێكی ڕه‌وای خۆیه‌تی وه‌ك هه‌ر یاریزانێك كهببێتهڕاهێنهری هه‌ریانه‌یه‌ك به‌حوكمی ئه‌زمون و توانای له‌بواره‌كه‌دا كه‌وه‌ك هه‌موو ڕاهێنه‌ره‌كانی تری ئێستای شارهكهكهبهههمان ڕێگه‌دا ده‌ڕۆن و له‌نێوان یانه‌كاندا ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرێت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌نجام و به‌رهه‌م ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دكتۆر یاسین جیادهكاتهوهلهوانیتر له‌گه‌ڵ ئه‌زمون و توانادا لایهنهئهكادیمی و زانستیهكهیهتی ، كه‌ماوه‌یه‌كی زۆرهقسهوباسی زۆر له‌سه‌ر هێنانه‌پێشه‌وه‌ی كهسهئهكادیمیهكان ده‌كرێت و كۆڕ‌و سیمیناری تایبه‌تی بۆ ڕێك ده‌خرێت ، بۆیهئهمهههلێكهبۆ ئه‌و ڕاهێنهرهبهڕێزانهی كهلهئهگهری سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌م ڕاهێنهرهتازهدا ڕووی لۆمه‌و تانه‌و ته‌شه‌ره‌كان ڕوو بكهنهئهم به‌ڕێزه و بڵێن ئهوهئهكادیمیهكانیشمان بینی ! چ جیاوازییه‌ك هه‌بوو ؟ هه‌مان قه‌وان بوو! له‌وان وایهبهمانگ و دوو مانگ بهرههمهكهیدهبینن !؟ وه‌ك چۆن له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵی ڕابردوو هیچ یانه‌یه‌كی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی به‌ده‌ست نههێناوهلهماوهی ئه‌و ١٠ وه‌رزه‌دا ، نه‌خێر ئه‌م پرۆسهیهپرۆسهیهكی به‌رده‌وامه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی پلانی ماوه‌درێژ داده‌ڕێژرێت ، كاتێك كه‌كه‌سێكی ئه‌كادیمی له‌شوێنێكدا سه‌ركه‌وتوو نابێت مانای وانیهكهبواری ئه‌كادیمی ناتهندروستهبهڵكو ده‌بێت لههۆكارهبابهتیهكان بكۆڵینه‌وه. وەک :
١- تاچه‌ند یانههاوكاری ڕاهێنهرو پلانه‌كانی بوون ؟
٢- تاچه‌ند له‌دابینكردنی لایه‌نی مرۆیی و پێداویستی سه‌رخستنی تیمێكی تۆكمهسهركهوتووبون ؟
٣- ئاستی یاریزانان و كوالێتیان له‌و ئاستهدابووهڕاهێنهر بتوانێت پلانه‌كانی له‌سه‌ریان جێ به‌جێ بكات ؟
بۆیه‌ده‌بێت پێش هه‌مووكه‌س یانه‌ی نه‌ورۆز له‌دوای ئه‌و ههنگاوهبوێرهههنگاوی تر بنێت و پلانی ماوه‌درێژ له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاهێنه‌ردا جێ به‌جێ بكات ، چونكهدڵنیام به‌چه‌ند وه‌رزێك پاڵپشتیكردن له‌بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی پلانی ڕاهێنه‌ر ده‌توانن له‌ساڵانی داهاتوودا هه‌نگاوی گهورهلهوبوارهدا بنێن.
ن.ش