نازم شيخانى
ریال مه‌درید له‌م چه‌ند ساڵه‌ى رابردوو توانى مێژوویه‌كى گه‌وره تۆمار بكات له گۆرینى راهێنه‌ران و له هه‌مان كاتدا ده‌سكه‌وتى نازناوه‌كانى كه‌م بوون له په‌نجه‌ى ده‌ست زیاتر تێپه‌ر ناكات ، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌رشلۆنه راهێنه‌رێكى كه‌مى گۆریوه‌و كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتى گه‌وره‌ى به‌ده‌ست هێنا و مێژوى تۆمار كرد ،كه‌چى ئێستا دواى هاتنى زێدان سپى پۆشه‌كانى مه‌درید به‌باشترین بار‌و دۆخ تێده‌په‌رن و پرسیارێك دێته ئاراوه ده‌بێت دار حه‌ساكه‌ى زێدان چى بێت واى كرد ریال مه‌درید له‌سه‌ر رێگاى راست هه‌نگاو بنێت و مێژوو تۆمار ده‌كات ؟
له‌وه‌لاَمدا ده‌بێت بگه‌رێینه‌وه بۆئه‌و كاته‌ى زێدان تیپه‌كه‌ى وه‌رگرت ،ریال مه‌درید له‌سه‌رتایى وه‌رزى رابردوو به‌قۆناغێكى زۆر خراپ تێپه‌رى له‌سه‌ر ده‌مى راهێنه‌رى ئیسپانى رافا بنیتز و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى گه‌وره له و یانه‌یه درووست بوو ،به‌تایبه‌ت تێك چوونى ژورى خۆ گۆرینى یاریزانان و دوور كه‌وتنه‌وه‌ى هانده‌رانى مێره‌نگى له یاریگاى برنابیۆ ،به‌لاَم زێدان له‌یه‌كه‌م كاری‌دا گوتى من هاتووم هانده‌رانى ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ یانه‌كه ئاشت بكه‌مه‌وه‌و به‌كرده‌وه تا ئێستا توانیوه‌تى ئه‌م كاره بكات .
زێدان له دووه‌م كارى توانى یاریزانه‌كانى تیپه‌كى یاخود وا بشتره بڵێین ماڵى نێو یاریزانانى ریال مه‌دریدى یه‌ك خسته‌وه ، ئه‌و یاریزانانى له‌ژێر ده‌ستى بنیتز بوون هه‌مان ئه‌و یاریزانانه‌ى ئێستا بوون كه‌وا مێژوو بۆ ریال مه‌درید ده‌نوسنه‌وه .
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ریال مه‌درید له‌روى پلانى یارى كردنه‌وه هیچ گۆرانكاریه‌كى ئه‌وتۆى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ، تاكه شت هه‌بوونى متمانه‌ى زیدانه به‌سه‌رجه‌م ياریزانه‌كان به‌بىَ جیاوازى ،له‌لایه‌كى تر سه‌ركێشیه‌كانى زێدان واى كرد سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌بێت و كێبركىَ بكه‌ن له به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى باش ، زێدان ئه‌و كات سه‌ركێشى كرد و به‌بىَ ترس له‌نێو یاریگاى كامپ نوو روبه‌رووى به‌رشلۆنه بویه‌وه له‌وه‌رزى رابردوو توانى به‌ده یاریزان تیپه‌كه‌ى ئه‌نریكى تێك بشكێنێت و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، كاتێك رامۆس به‌كارتى سوور ده‌ركرا، ئه‌م كاره‌ى زیزۆ وه‌ك كارێكى چاوه‌روان نه‌كراو بوو بۆهانده‌ران چونكه هیچ راهێنه‌رێكى پێش خۆى نه‌یتوانیبوو ئه‌م كاره بكات ، ، زۆربه‌ى هانده‌رانى ئه‌و یانه‌یه ترسیان هه‌بو یانه‌كه‌یان له‌سه‌ر ده‌ستى راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى تووشى شكست بێت هه‌روه‌ك راهێنه‌ره‌كانى پێشوو ،به‌لاَم توانى هه‌یمه‌نى بلوگرانه به‌سه‌ر مێره‌نگى كه‌م بكاته‌وه‌و له‌وه‌رزى ئه‌مساڵ جارێكى رت له كامپ نوو یه‌كسان بوو ، سه‌ركێشیه‌كى تر دوور خستنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك یاریزانى سه‌ره‌كى یانه‌كه‌ى له‌یارى گه‌رانه‌وه‌ى جامى شاى ئیسپانیا به‌رامبه‌ر ئیشبیلیه و له‌یاریگاى سان شێز یز خوان ، هه‌ڵسا به‌دوور خستنه‌وه‌ى چه‌ند ئه‌ستێره‌ى سه‌ره‌كى یانه‌كه له‌وانه گۆلچى نافاس و رۆناڵدۆ و خامیس و مۆدریچ و ئیسكۆ و كارفخال و فاران ،ئه‌گه‌رچى نزیك بوو تووشى یه‌كه‌م شكست بێت له دواى (39)یارى ،به‌لاَم بوێرى زێدان واى كرد یانه‌كه‌مێژوو تۆمار بكات بۆ(40)یارى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت كه‌تا ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك له مێژوى خولى ئیسپانیا ئه‌م كاره‌ى نه‌كردووه دواى ئه‌وه‌ى توانى ژماره‌ى به‌رشلۆنه بشكێنێت و بۆماوه‌ى (39)یارى یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كه‌تالۆنیا تووشى شكست نه‌هاتووه .
به‌برواى به‌نده كاریگه‌رى زێدان بوو واى كرد ریال مه‌درید بتوانێت ناز ناوى ده‌یه‌مى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتى ئه‌نشلۆتى به‌ده‌ست بهێنێت ،ئه‌و كات راهێنه‌رى فه‌ره‌نسى یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى ئیتاڵى بوو ،به‌لاَم بۆ وه‌رزى دواتر و دواى رۆیشتنى زیزۆ بۆتیپى كاسیتا ، ئه‌نشلۆتى نه‌یتوانى له‌كاره‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت و به‌ده‌ست خاڵى بۆى ده‌رچوو ئه‌گه‌رچى فرناندۆ هێرۆ ئه‌ستێره‌ى پێشوى یانه‌كه یاریده‌رى راهێنه‌رى ئێستا بایره‌ن میونخ بوو له برنابیۆ ،ئه‌ركى زێدان له داهاتودا قورس تر ده‌بێت ،چونكه پێویسته پارێزگارى له‌م ئاسته‌ى بكات ئێستا له سىَ به‌ره ده‌جه‌نگیت بۆئه‌وه‌ى خه‌ونى هانده‌ران به‌دى بهێنێت و هه‌رسىَ نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت ، بۆئه‌وه ببێته یه‌كه‌م راهێنه له مێژووى خولى ئیسپانیا و هه‌رپێنچ خوله به‌هێزه‌كه‌ى ئه‌وروپا (19)یارى تر تووشى شكست نه‌بێت .
ئه‌گه‌ر بۆمێژوو بگه‌رینه‌وه هه‌روه‌ك باسمان كرد له خولى ئیسپانیا تا ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك ئه‌م ژماره‌ى تۆمار نه‌كردوه ، به‌لاَم یانه‌ى ستیوا بوخارست له پله‌ى یه‌كه‌م دێت بۆماوه‌ى(104)یارى تووشى شكست نه‌هاتووه‌و له پله‌ى یه‌كه‌مى كیشوه‌رى پیر دێت بۆماوه‌یه‌كى زۆر تووشى شكست نه‌هاتووه ، له هه‌ر پێنچ خوله به‌هێزه‌كه‌ى ئه‌وروپا بكه‌ین ، ئه‌یسى میلان له خولى ئیتاڵى خاوه‌ن مێژویه‌كى پرشنگداره و له (58)یارى تووشى شكست نه‌هاتووه ، بایره‌ن میونخ بۆماوه‌ى (53)یارى تووشى شكست نه‌هاتووه ، كه‌واته ریال مه‌درید پێویستى به (19)یارى تر هه‌یه بۆتوانێت ببێته یه‌كه‌م یانه‌ى هه‌رپێنچ خوله به‌هێزه‌كه‌ى ئه‌وروپا ژماره‌ى هه‌ردوو یانه‌ى میلان و بایره‌ن میونخ بشكێنێت .
ن.ش