لە (1991/5/3) ئەو دەمەی پشدەرو بتوێن دەبێتە سیمبولی راپەڕین و رانیە دەبێتە یەك پارچە باروت بەڕووی زرواساكانی مێژوودا.
ئەو دەمەی شەهید عەلی نەبی یەكەم فیشەكی لەدوژمنان سرەوان و لەراپەڕینێكدا هەرێمێكی خەڵاتی نیشتیمان كرد.
ئەو دەمەی بەرەی كوردستانی یەك گورزەوەستایەوەو شۆڕشێكی سەرتاسەریان بەرپاكرد
ئەو دەمەی میللەتی كورد هەستایە سەرپێ وەك دلێر.
بەڵێ ئەو دەمەدەمەی یەك ریزی و یەك ئیرادەو یەك ئامانجی نەتەوەیی بوو، بەڵام مەخابن هەنوكە هەموو هیممەت و گورزەو ئیرادەو بەرژەوەندیەكان ئاوەژوو بوونەوەو لەقەیرانی ئابووریی و سیاسی و كۆمەڵایەتیدا، لە هەڵپەی پاوانخوازی و بێ ئیداوەیی و بێ پەرلەمانی دا دواجار هەموو دەستكەوتەكان سفر كرانەوە.
ئەمێستا لەخاڵی سفرداین
ئیدی نازانم هەنگاوەكانی داهاتوو موجەب دەبێت یان سالیب
بەڵام تاریكایی مانگ پێمان دەڵێت، ئاگاتان لەبورجی تەبایی و یەك هەڵوێستی و بەرژەوەندی نیشتیمانی بێت.
ئەگەرنا سبەی دەبنەوە كۆیلەو جارێكی دی لەژێر چەپۆكدا ئاخێز دەبن.