سود و نهێنییەكانی ئەسپسواری بزانە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سود و نهێنییەكانی ئەسپسواری بزانە

 

ئەسپسواری یەكێكە لەو یاری و وەرزشانەی كە پێغەمبەر (د.خ) موسڵمانانی هانداوە بۆ فێربوون و ئەسپسواری".

پێغەمبەر (د.خ) دەفەرموێت : كل شيء ليس من ذكر الله لهو ولعب، إلّا أن يكون أربعة: ملاعبة الرجل امرأته، وتأديب الرجل فرسه، ومشي الرجل بين الغرضين، وتعليم الرجل السباحة"

لەسود و تایبەتمەندییەكانی یاری ئەسپسواری هاتووە هەمیشە هێز و توانا و ئازایەتی بۆ ئەسپوار دروست دەكات و وای لێدەكات بەردەوام هەست بە متمانە بكات".

هەروەها یاری ئەسپسواری بەسوودە بۆ نەخۆشییە جەستەیی و دەروونییەكان بەتایبەت چارەسەری پێكان و شكانی بڕبڕەی پشت و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن".

ئەسپسواری چارەسەری كێشەی دەروونی وەك (دڵەراوكێ و ڕا ڕایی و دڵتەنگی) دەكات ، هەروەها بینین و وریایی و بیستن زیاد دەكات".

پزیشكەكان ئاشكرای دەكات یاری ئەسپسواری هۆكارە بۆ چارەسەری پەستانی خوێن و ئازاری جومگەكان و نەهێشتنی رەقبوونی دەمارەكانی خوێن".

لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە ، ئەو كەسەی رۆژانە (10) خولەك یاری ئەسپسواری دەكات یەكسانە بە (10) هەزار جوڵانی جەستەیی دەستكردی، بۆیە ئەوانەی رۆژانە ئەسپواری دەكەن بەردەوام چالاكن".


 

رێكان عزیز

هه‌واڵی گرنگ