لەیارییەكی لووتكەییدا هەڵبژاردەی عێراق لەدەرەوەی یاریگای خۆی میوانداری ئێران دەكات".
لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر و جامی ئاسیای٢٠٢٣ی چین هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و عێراق لە كاتژمێر (5:00) رووبەرووی یەكترببنەوە".
هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی خۆپیشاندانەكان و خراپی باری ئەمنی وڵاتەكەیەوە، یارییەكانی لە وڵاتی ئوردن ئەنجام دەدات و لە جەولەی شەشەمیشدا بەرامبەر هەڵبژاردەی بەحرەین یاری دەكات، كە ١٩ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.