باسل گۆرگیسی بەڕێوەبەری كارگێری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند عەلی عەدنان بەهۆی سزادانەوە ناتوانێت لەیاری بەرامبەر بەحرێن بەشداری بكات و سەرجەم ئەو یاریزانانەش كە پێكانیان هەیە گەڕاونەتەوە تیپەكە.
گۆرگێس لە لێدوانێكدا گوتی :" عەلی عەدنان لەیاری سێ شەممەی داهاتوو بەشداری ناكات، بەڵام هەریەك لە موهەنەد عەلی و محمد حەمید گەڕانەوە مەشقەكان پاش ئەوەی لەیاری بەرامبەر ئێران توشی پێكانێكی سوك هاتن.
سەرجەم یاریزانەكان بەورەیەكی بەرز یارییەكە ئەنجام دەدەن بەتایبەتی دوای بردنەوە لە ئێران رێگایەكی دروستمان بڕێوە بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنەكان.
یاری عێراق و بەحرێن لەسەر یاریگای عەمانی نێودەوڵەتی لە پایتەختی ئوردن ئەنجام دەدرێت لەمیانەی جەولەی پێنجەمی پاڵاوتنی جامی جیهانی و جامی ئاسیا.